Coming Up Sun 2:00 PM  AEST
Coming Up Live in 
Live
Kurdish radio

کۆڤید-19 له‌ ئوسترلیا: ڤاکسین و ئه‌و زانیارییانه‌ كه‌ پێویست ده‌كات بیانزانی به‌ زمانی تۆ(Kurdish Sorani)

Close up of COVID-19 vaccine vials. Source: AAP Image

پابه‌نده‌ین وه‌كوو ((ئێس بی ئێس)) بۆ‌ پێش كه‌ش كردنی دوا هه‌واڵ و زانییاری سه‌باره‌ت به‌ په‌تای ڤیروسی كۆرۆنا به‌ زمانی خۆت. ئه‌م زانییاریانه‌ی خواره‌وه‌ كۆكراویه‌كی گرنگه‌ كه‌ هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا وشیارییان هه‌بێت ده‌رباره‌یان.

  ئەم زانییارانە دوا جار لە 12/01/2021 ئاپدایت کراون. بۆ دواین زانیاری تکایە سەردانی ئێرە بکە.


ڤاکسینی کۆڤید-19 لە ئوسترالیا

حکومەتی ئوسترالیا پابەندە بە تەرخان کردنی ڤاکسینێکی کاریگەر و پارێزراوانە بۆ هەموو خەڵکی ئوسترالیا بە زووترین کات کە بەردەستبن.

ئوسترالیا ستراتیژی دابەشکردنی نشتمانی هەیە بۆ ڤاکسینی کۆڤید-19 کە ئەمانەی خوارە وە دەستنیشان دەکات:

  • ئەو کەسانەی کە زۆرترین پێویستیان هەیە بە ڤاکسین، و ئەو قۆناغانەی کە ڤاکسین بەردەست دەبێت بۆ هاوڵاتیانی ئوسترالیا
  • وردەکاری چۆنێتی گەیشتنی ڤاکسین بە کارمەندانی تەندروستی لە هێڵەکانی پێشەوە، کارمەندانی کارانتینا و سنوورەکان، و کارمەندانی خانەکانی بەساڵاجووان و کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت
  • جێیەکانی دەستپێکردنی باکسین لە سەران سەری ئوستالیا.

ڵێرە پلانی ئوسترالیا تەماشابکە بۆ ڤاکسین

COVID-19 vaccine national roll-out strategy
COVID-19 vaccine national roll-out strategy
Australian Government - Department of Health

لە سەرەتا دا دۆسەکانی ڤاکسین ژمارەکانی دیایکراو دەبێت، و لە سەرەتا دا ئەو گروپانەی زۆرترین مەترسی هەیە لە سەریان یەکەم دەبن لە بەدەسهێنانی ڤاکسین:

  • قۆناغی 1: ڤاکسینی فایزەر\بیۆتەک (Pfizer/BioNTech)-کارمەندای کارانتینا و سنوورەکان، کارمەندانی تەندروستی لە هێڵەکانی پێشەوە، کارمەندان و دانیشتوانی خانەکانی بە ساڵاچووان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
  • قۆناغی 2: ڤاکسینی فایزەر\بیۆتەک (Pfizer/BioNTech)- کەسانی بە ساڵا چوو سەرووی تەمەنی 70 ساڵان، کارمەندانی دیکەی تەندروستی و، خەڵکانی ئەبۆجینی و دوورگەکانی تەنگاوی تۆرەس کە تەمەنیانیان 55 ساڵان بۆ سەرەوەن، هەموو ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دیکەیان هەیە، و ئە کارمەندانەی کە کاری مەترسی دا دەکەن، وەکوو پۆلیس کارمەندانی ئاگر کووژێنەوە، و خزمەتگووزاری فریاکەوتن، ئەوانەی لە کوشتارگەی ئاژەل و لە پرۆسەکردنی گۆشت کاردەکەن.
  • قۆناغی 3: ڤاکسینی ئسترا زانیکا و نۆڤاڤاکس (AstraZeneca and Novavax)- کەسانی سەروی 50 ساڵان، خەڵکانی ئەبۆرجینی و دوورگەکانی تەنگاوی تۆرەس کە تەمنیان سەروی 18 یە، کارمەندای دیکە کە کاری ریسک دا دەکەن.
  • قۆناغی 4:  ڤاکسینی ئسترا زانیکا و نۆڤاڤاکس (AstraZeneca and Novavax)- هەموو کەسانی تەمەن گەییو لە ناو دانیشتوان دا، هەروەها ئەو کەسانەی کە دەبووا زووتر ڤاکسین بکەن و دەرفەتیان نەبووە.
  • قۆناغی 5:  ڤاکسینی ئسترا زانیکا و نۆڤاڤاکس (AstraZeneca and Novavax)- منداڵانی ژێر تەمەن 18 ئەگەر ئامۆژگاری هەبێت.

 

یارمه‌تی بۆ نه‌خۆشی هزری و ده‌روونی پەیوەست بە کۆڤید-19

  • حكومه‌تی ئوسترالی یارمەتی تەرخان دەکات بۆ  کێشەکانی تەندروستی دەروونی کە پەیوەستە بە كۆڤید-19 وە بەرێگەی "Head to Health" بۆ زانیاری و ئامۆژگاری تایبەت لە کاتی پەتای ڤیرۆسی کۆرۆنا دا.
  • حكومه‌ت 10بڕگه‌ی زیاد كردووه‌ بۆ ته‌راپی له‌ سه‌ر مه‌دیكێر لە ساڵێک دا بۆ هەموو ئەوکەسانەی کە قابیلین، بۆ یارمەتی زیاتر بۆ خزمەتگووزاری دەروونناسانی و پسپۆرانی تەندوورۆستی هزری و دەروونی بەرێگەی MBS (Better Access) i

دژواری دارایی

ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر سه‌ختی داراییت، بڕۆ بۆ http://www.moneysmart.gov.au/ یان ته‌لیفۆن بکه‌ بۆ خه‌تی نه‌ته‌وه‌ی قه‌رز (National Debt Helpline) له‌ سه‌ر 1800 007 007.

  پشووی پاندامیك مووچه‌ی كاره‌سات 

  • حكومه‌تی فه‌ده‌راڵ مووچه‌یه‌كی داهێناوه‌ به‌ بڕی 1,500$ نه‌ ناوی "مووچه‌ی كاره‌سات" بۆ پشووی پاندامیك. به‌رده‌سته‌ بۆ كارمه‌ندانی ڤیكتۆریا، تاسمانیا، رۆژئاوای ئوسترالیا و‌ نیو ساوث وایلس. 

زانیاری زیاتر: https://www.servicesaustralia.gov.au/individuals/services/centrelink/pandemic-leave-disaster-payment

  • كوینزلاند رێكه‌وتنه‌ كه‌ هه‌موار ده‌كات له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی فه‌ده‌راڵ  و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بێته‌ ریزه‌وه‌.
  • ئه‌و مووچه‌یه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌یه‌ كه‌ ناچارده‌كرێن خۆیان كاره‌نتینا بكه‌ن و پشووی نه‌خۆشییان نییه‌ یان موچه‌ی "جۆب كیپه‌ر" و "جۆب سیكه‌ر" وه‌رناگرین. ئه‌مه‌ هه‌روه‌ها یاریده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر ڤیزای كاتیین. 

مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker) و كار مانه‌وه‌ (JobKeeper)

 مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker) درێژ كراوه‌ته‌وه‌ هه‌ تاکو مانگی 3ی سالی 2021، و مووچه‌ی له كار مانه‌وه‌ (JobKeeper)  هه‌تاکو مانگی 12ی سالی 2020. له‌م مانگانه‌ی داهاتوودا، ده‌سه‌لاتداران پلانی سالی 2021 راده‌گه‌یێنن بۆ مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker).

مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker)

 مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker) بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن 22 هه‌تاكوو ته‌مه‌نی خانه‌نه‌نشینییه‌، له‌ كاتێك دا بێكارن و به‌دوای كاردا ده‌گه‌رن، یان ئه‌وچالاكییه‌ قبوول كراوانه‌ ئه‌نجام ده‌دن بۆ كار په‌یدا كردن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشن یان بریندارن و ناتوانن خوێندن یان كاركردن ئه‌نجام بده‌ن.


زایاری زیاتری: https://www.servicesaustralia.gov.au/individuals/services/centrelink/jobseeker-payment/how-much-you-can-get

  • له‌ کۆتایی مانگی 9 وه‌، ده‌توانی 300$ وه‌ربگری هه‌مو دوو هه‌فته‌ له‌ جێگای 106$ی پێشوودا، له‌ پێش کاریگه‌ری هه‌بێت له‌ سه‌ر مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker).

له‌ 4ی مانگی 8ی سالی 2020ه‌وه‌، هه‌رچی که‌س کە مووچەی بێ کاری وه‌ر ده‌گرێت ده‌بێت په‌یوه‌ندی بکەن بە خزمه‌تگوزاری ئاژانسەکانی بێ کاری، و ده‌بێت 4 چار به‌دوای کار بگه‌ڕێیت له‌ مانگێکدا، بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ وه‌رگرتنی مووچه‌ی JobSeeker.

مووچه‌ی له‌ كار مانه‌وه‌ (JobKeeper)

مووچه‌ی له‌ كار مانه‌وه‌ (JobKeeper) بۆئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 16  ساڵانن، كه‌ بۆ خۆیان كار ده‌كه‌ن، فووڵتایم، پارت تایم یان كارمه‌ندی كاتین بۆ ماویه‌كی درێژ خایان، و به‌ به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن بۆ زیاتر له‌ ساڵه‌ك، تامانگی 3ی 2021. ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان 16 یان 17 ساڵانن ده‌بێت له‌ رووی داراییه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆبین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مووچه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن. 

دابه‌شکراوه‌ته‌ 2 به‌شه‌وه‌ وا تا "tiers"، یه‌ک ێک بۆ کرێکاری سارومڕ (Full-time)، و ئه‌وی تر بۆ کرێکاری نیوه‌کاتە (Part-time).

زانیاری زیاتر: https://www.servicesaustralia.gov.au/individuals/subjects/payments-and-services-during-coronavirus-covid-19/if-you-get-income-from-jobkeeper-payment/differences-between-jobseeker-payment-and-jobkeeper-payment

 COVID-19 چۆن بڵاو ده بێته‌وه‌؟

COVID-19 له‌ تاكێكه‌ وه‌ بۆ تاكێكی دیكه‌ به‌ ئه‌م جۆره‌ بڵاو ده‌بێتىه‌ وه‌: 

♦ په‌یوه‌ندی نزیك له‌ گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ تووشبووی ئه‌و په‌تایه‌یه‌ و نیشانه‌كانیان هه‌یه‌ یان له‌ 24 كات ژمێر پێش ده‌ركه‌وتنی نىشانه‌كان. 

♦په‌یوه‌ندی نزیك له‌ گه‌ڵ یه‌كێك كه‌ تۆمار كراوه‌ وه‌ك تووشبووی ئه‌‌و په‌تایه‌ی، و كه‌ ده‌كۆكێ و ده‌ پژمێت.  

♦ ده‌ست لێدان له‌ كه‌لووپه‌ل و جێی وه‌كوو؛ ده‌سكی ده‌رگا و سه‌ر مێز، كه‌ به‌ كۆكه‌ و پژمین پیس بووبێتن، دوا جار ده‌ست له‌ ده‌م ر روخسارت بده‌ی.

ده‌سه‌ڵاهت دارانی ئوسترالیا ئلمۆژگاری ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو كه‌ێك كه‌ له‌ ئوسترالیا ده‌ژیت ئاپپی COVIDSafe دابه‌زێنن. زانیاری زیاتر.

نیشانه‌كانی COVID-19 جین؟

به‌ پێ ماڵپه‌ری حكوومه‌تی فه‌ده‌راڵ،  نیشانه‌كانی ڤیروسی كۆرۆنا بۆیان هه‌ن سووك بن یانیش قوورس وه‌كوو جڵك كردنی سییه‌كان. 

نیشانه‌كانی COVID-19 هاوشێوه‌ی هه‌لامه‌ت و جۆره‌كانی دیكه‌ی ئینفله‌وه‌نزا یه‌ و بریتین له‌:

♦تا

♦نیشانه‌ی هه‌ناسه‌ دانی تایبه‌تی 

♦کۆکین

♦قورگ ئێشه

♦هه‌ناسه‌ بڕکێ

♦نیشانه‌کانی تریش وه‌کو شل بوونه‌وه‌ی لووت، سه‌ر ئێشه‌، ئازاری ماسولکه‌ و جومکه‌کان، هێلنج، زگ چوون، ڕشانه‌وه‌، هه‌ستی که‌مبوونه‌وه‌ی بۆن کردن، گۆڕانکاری هه‌ست به‌ تامکردن، که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، له‌گه‌ل هیلاکه‌تی

ده‌سه‌ڵات داران ئێستا ده‌ستنیشانكه‌ری نیشانه‌كانیان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووكه‌س بتوانێت له‌ ماڵه‌وه‌ به‌كاره‌بهێنن:

https://www.healthdirect.gov.au/symptom-checker/tool/basic-details

 هه‌تاكوو ئێستا چاره‌سه‌رێكی دیاری كراو نییه‌ بۆ ڤیروسی كۆرۆنا. به‌ڵام زۆربه‌ی نیشانه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن به‌ رێی یارمه‌تی پزشكیه‌وه‌. ئانتیبیۆتیك یاریده‌رنییه‌ دژ به‌ ڤیروس.

جی ده‌بێت بكه‌م ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی لێم ده‌ركه‌وێت؟

ئه‌گه‌ر بێت ونیشانه‌كان ده‌ركه‌وێت له‌ جه‌سته‌ت دا له‌ ماوه‌ی 14 رۆژ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ئوسترالیا یان 14 رۆژ پاش نیزیك بوونه‌وه‌ت له‌ كه‌سىه‌كی تۆماركراو یان په‌سه‌ند كراو وه‌ك تووش بووی COVID-19، ده‌بێت هه‌وڵبده‌یت په‌یوه‌ندی به‌ پزشكه‌كه‌ته‌ وه‌ بكه‌یت و كاتی له‌گه‌ڵ دابنێیت بۆ چاودێری\تێست.

ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ دیاری كردنی كاتی سه‌ردانكردنیان یان زه‌نگ لێده‌ بۆ هێلی گه‌رمی نیشتیمانی زانیاری ڤیروسی كۆرۆنا له‌ سه‌ر: 1800020080. سه‌ردانی كلینیكی ته‌ندوروستی یان نه‌خۆشخانه‌ مه‌كه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ پێشاندا ئاگه‌دارییان بكه‌یته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ نیشانه‌كانت. 

پێش گه‌یشتنت، ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ كلینیكی ته‌ندوروستی یان نه‌خۆشخانه‌ و ئا گه‌داریان بكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كاری گه‌شتكردنت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان ئه‌گه‌ر نزیك بووبێتیته‌وه‌ له‌ كه‌سێكى تۆماركراو ی‌ COVID-19. ده‌بێت له‌ ته‌نیای دا (isolation) بمێنیته‌وه‌ له‌ ماڵی خۆت یال له‌ هۆتێل، یانیش له‌ كلینك، هه‌تا كوو ئه‌و كاته‌یی به‌رپرسانی ته‌ندوروستی رێت پێده‌دن بۆ ئه‌وه‌ی برۆیته‌وه‌ بۆ ماڵی خۆت.

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ گه‌ڵ یه‌كێك قسه‌ بكه‌یت سه‌باره‌ت به‌ نیشانه‌كان ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ هێڵی یارمه‌تی نیستیمانی ڤیروسی كۆرۆنا بۆ ئامۆژگاری. ێاو هێڵه‌ ه‌موو رۆژانی هه‌فته‌، 24 كاتژمێر كراوه‌یه‌: 1800020080.

بۆ بینینه‌وه‌ی كلینیكی هه‌ناسه‌دان له‌ نزیكی تۆ یان چۆن كات دانه‌یت بۆ سه‌ردانیان، ئێره‌ كلیك بكه‌. 

ئه‌گه‌ر هیچ نییه‌ له‌ نیزیكی تۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ری HealthDirect بكه‌ یان ماڵپه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێم بان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێی ده‌ژیت بۆ زانیاری زۆرتر.  

ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ناسه‌ ته‌نگی ده‌بیت یان له‌ باروو دۆخی فرییاكه‌وتن دا ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ 000.

0:00

 

كێ له‌ ژێر مه‌ترسی زۆرتر دایه‌ بۆ تووشبوونی نه‌خۆشی هه‌ته‌ر؟

هه‌ندێك كه‌ س كه‌ تووشی ئه‌و په‌تایه‌ ده‌بن هیچ نیشانه‌كی نه‌خۆشییان تێدا ده‌ست نیشان ناكرێت، هه‌ندێككیش به‌سووكی نه‌خۆشیه‌كه‌ تووشیان ده‌بێت، و به‌ ئاسانی به‌ش ده‌بنه‌وه‌، هه‌ندێك به‌خێرای وبه‌ قوورسی تووش ده‌بن. به‌ پێی ئه‌زموونه‌كانى پێشو له‌ گه‌ڵ جۆره‌كانی دیكه‌ی ڤیروسی كۆرۆنا. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌مه‌ترسیدان بۆ تووشبوون به‌ كێشه‌ی په‌تاكه‌ ئه‌مانه‌ن:

♦كه‌سانی ئه‌بۆرجنی وخه‌ڵكانی دوورگه‌كانی به‌نداوی تۆره‌س(Torres Strait Islander) ته‌مه‌نی 50 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌كه‌ نه‌خۆشی درێژ خایانیان هه‌یه‌.

♦كه‌سانی 65 ساڵان بۆ سه‌ره‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشی درێژخایانیان هه‌یه‌

♦كه‌سانی ته‌مه‌ن 70ساڵان بۆ سه‌ره‌وه‌

♦كه‌سانی كه‌ سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاوازه‌.

 چۆنێتی رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی COVID-19؟

پابه‌ندی به‌ پاكووو خاوێنی ده‌ست وهه‌روه‌ها له‌ كاتی پژمین و كۆكه‌ دا و دوور راوه ‌ستان له‌ خه‌ڵكی دیكه‌ وه‌ له‌ كاتێك دا كه‌ نه‌خۆشیت، باشترین به‌رگرییه‌ دژ به‌ هه‌موو ڤیرۆسێك. ده‌بێت تۆ: 

♦1.5مه‌تر له‌ كه‌سانی دیكه‌وه‌ دوور راوه‌سته‌، و هه‌ر تاكێك ده‌بىه‌هێت 4مه‌تری چوار گۆشه‌ له‌ ده‌وریدا هه‌بێت.

♦ده‌سته‌كانت زووزوو بشویت به‌ سابوون و ئاو، پێش و پاش نان خواردن، هه‌روه‌ها پاش چوون بۆ توالێت.

♦ده‌مت داپۆشه‌ له‌ كاتی كۆكه‌ و پژمین دا، به‌ ده‌سماڵی كاخه‌زی (كلێنیكس) و فڕه‌ێی بده‌، و ده‌ست پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك (sanitiser) به‌كار بێنه‌ كه‌ ئه‌لكه‌هۆڵی تێدابت. 

♦ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیت، هیچ نزیك مه‌كه‌وه‌ له‌ خه‌ڵكی دیكه‌ وه‌ (1.5 مه‌تر دوور راوه‌سته‌ له‌ خه‌ڵكیه‌ وه‌).

 

جی ده‌بێت بكه‌ی كه‌ له‌ تانییای (isolation) دا بیت؟

 ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ڵگری COVID-19ی ، ده‌بێت له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنیته‌وه‌:

♦مه‌چۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ هیچ جێیه‌كی گشتی، وه‌كوو كار، خوهێندنگا، مۆڵ و بازار،داینگا و زانكۆ.

♦داوا له‌ یه‌كێك بكه‌ كه‌ خۆراك و پێداویستییه‌كانت بۆ بهێنێت و له‌ به‌ر ده‌رگا به‌ جهێیان بهێلێت.

♦رێگامه‌ده‌ به‌ كه‌س سه‌ردانت بكات-ته‌نیا ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ماڵه‌كت دا له‌ گه‌ڵت ده‌ژین ده‌توانن له ماڵی تۆ‌ دابن.

دوور پارێزى كۆمه‌ڵایه‌تی چییه‌؟

دوور پارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك له‌ رێگاكانه‌ بۆ خاوكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرۆسی وه‌كوو COVID-19. چه‌ند دووربی له‌ كه‌سانی دیكه‌، ئه‌وه‌نده‌ سه‌ختره‌ بۆ ه‌و ڤیروسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڵاو بێته‌وه‌.

دوور پارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌روه‌گا بریتیه‌ له‌ ده‌ست لێدان له‌ سه‌ر شتوومه‌كی وه‌كوو سه‌رمێز و ده‌سكی ده‌رگا، كه‌ بۆیان هه‌ن پیس بووبێتن به‌هۆی كۆكه‌ و پژمینی یه‌كێكه‌ وه‌ كه‌ تووشبووی ڤیرۆسی كۆرۆنا یه‌.

 

ئایه‌ ده‌بێت ماسك\ده‌مامك به‌كار بهێنم؟

هه‌ندێک له‌ هه‌رێمه‌کان و ناوچه‌کانی ئوسترالیا ئامۆژگاری ده‌كه‌ن یان خه‌ڵكی ناچار ده‌كه‌ن كه‌ ماست بپۆشن.‌

ئه‌گه‌ر بارودۆخ بگۆڕێت له‌ هه‌رێم یان ناوچه‌که‌ت، ئامۆژگاریش له‌سه‌ر ده‌مامک له‌وانه‌یه‌ بگۆڕێت. گرنگه‌ ئامۆژگاریه‌ نوێکان وه‌ربگریت له‌ شوێنی خۆت. 

زانیاری زیاتر: https://www.health.gov.au/news/health-alerts/novel-coronavirus-2019-ncov-health-alert/how-to-protect-yourself-and-others-from-coronavirus-covid-19/masks

گه‌شت كردن له‌ ئوسترالیا بۆ ده‌ره‌وه‌ یان بۆ ئوسترالیا، و له‌ ناوخۆ 

خێلكی ئوسترالیا ده‌بێت هیچ گه‌شتێكی ناوخۆیی نا-گرنگ انجام نده‌ده‌ن. هه‌رێمه‌كان و ناوچه‌كان ده‌توانن یاسایی تایبه‌تی خۆیان په‌سه‌ند بكه‌ن، كه‌ بریتیه‌ له‌ داخستنی سنووره‌كان. ته‌نیا هه‌رێمی نیوو ساوث وایلس و ڤیكتۆریا و ناوچهی پایته‌ختی ئوسترالیا سنووره‌كانییان دانه‌خستوه‌.

ژێرفه‌رمانی كۆكردنه‌وه‌ی داتا

له‌ یه‌كی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2020،  ژێرفه‌رمانی كۆكردنه‌وه‌ی داتا له‌ سه‌ر گه‌شته‌كانی فرینی ناوخۆیی ده‌ستپێده‌كات به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تی هه‌رێمه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌دواچوونه‌وه‌ بۆ: ناو، ئیمایل، ژماره‌ی مۆبایل، و هه‌رێمی دانیشتن.

 ده‌ستووری گواستنه‌وه‌ی گشتی نیشتمان

 خزمه‌تگوزار گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌رپرسیاری هه‌رێمه‌کانه‌، له‌گه‌ل ئنجومه‌نی وه‌زیرانی نیشتمانی وا تا (National Cabinet) پاڵپشتی چه‌ند ده‌ستووریان کرد بۆ یارمه‌تیدانی جێ به‌ جێ کردنی ته‌ندروستی و پارێزگایی کرێکار و رێبواره‌کان له‌سه‌ر تۆڕی گواستنه‌وه‌ی گشتی، وه‌کو:

  •  گه‌شت نه‌کردن که‌ هه‌ست به‌ باشی ناکه‌یت،
  • راگرتنی خۆ دوورپاراستن له‌ نیوان شۆفێر و رێبواری دی که‌، له‌گه‌ل
  • خۆ دوورخستنه‌وه‌ له‌ ده‌س لێ دانی پاره‌.

به‌کارهێنه‌ره‌کانی گواستنه‌وه‌ی گشتی پێویستیان به‌ ده‌مامه‌ک نیه‌، به‌ڵام ده‌توانن ئه‌گه‌ر بییانه‌وێ.

بۆ زانیاری تر له‌ سه‌ر ده‌ستووره‌کانی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌ کاتی کۆرۆنه‌-ڤیروس وا تا (COVID-19 Public Transport Operations): https://www.infrastructure.gov.au/transport/files/COVID19_public_transport_principles_29052020.pdf  

 گەشتکردنی نێو دەوڵەتی

چه‌ند پێوانه‌یه‌كك كاتی هه‌ن بۆ گه‌شتكردنی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ زوو زوو پێداچوونه‌وی بۆ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ بۆی هه‌یه‌ كهاریگه‌ری هه‌بێت بۆ سه‌ر هاتنت بۆ ئوسترالیا. ئه‌م زانیارانه‌ هه‌رده‌م له‌ گۆڕان دایه‌، بۆ دواین زانیاری سه‌ردانی ئێره‌ بكه‌: https://www.smartraveller.gov.au/COVID-19/trying-get-home#caps 

له‌وانه‌یه‌ پێویست بێت خۆتیش به‌شدار بیت له‌ تێچوونی کارانتین. ئه‌م پێویستییانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بێت له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و ناوچه‌کان.

NSW: https://www.nsw.gov.au/covid-19/travel-and-transport-advice

VIC:https://www.dhhs.vic.gov.au/information-overseas-travellers-coronavirus-disease-covid-19

ACT:https://www.covid19.act.gov.au/community/travelling-and-transport

NT: https://coronavirus.nt.gov.au/stay-safe/quarantine

QLD: https://www.qld.gov.au/health/conditions/health-alerts/coronavirus-covid-19/protect-yourself-others/quarantine

SA: https://www.covid-19.sa.gov.au/restrictions-and-responsibilities/travel-restrictions

TAS: https://www.coronavirus.tas.gov.au/travellers-and-visitors

:WA https://www.wa.gov.au/organisation/department-of-the-premier-and-cabinet/covid-19-coronavirus-travel-wa

 

قه‌‌ده‌خه‌ یه‌ بۆ هاویللاتییان یان دانیشتووانی ئوسترالیا گه‌شت بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ هۆی COVID-19‌ وه‌.

به‌ڵام ده‌توانیت داوای لێبوردن بكه‌یت بۆ گه‌شت كردن ێوگه‌ر یه‌كێك له‌ ئه‌م كاتۆگۆریانه‌ی خواره‌وه‌ تۆ ده‌گرێته‌وه‌:

-تۆ ده‌بێت گه‌شت بكه‌یت وه‌ك به‌شێك له‌ په‌رچه‌دانه‌وه‌ بۆ په‌تای ڤیروسی كۆرۆنا، كه‌ بریتیه‌ له‌ چاودێری بۆ یارمه‌تی. 

-  گه‌شتكردنت گرنگه‌ بۆ یاریده‌ری پیشه‌یه‌ك یان بزنزێك (كه‌ بریتین له‌ پسپۆران و پیشه‌ی نێوه‌هێنان.

-ده‌بێت گه‌شت بكه‌ی به‌ هۆی پێداویستی پزشكی گرنگ كه‌ له‌ ئوسترالیا به‌ده‌ست ناكه‌وێت.

-ده‌بێت گه‌شت بكه‌ی به‌ هۆی كاری تایبه‌ت كه‌ ناتوانرێت به‌دوا بكه‌وێت.

  • -به‌هۆی كاری مرۆڤلگی یه‌وه‌.

-گه‌شتكردنت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی دایه‌.

جێیه‌كانی ترانزێت

رێنیمایه‌كانی گه‌شتكردن به‌رده‌وام له‌ گۆران دایه‌ ئه‌گه‌ر تۆ بڕیارت دا بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئوسترالیا:

-به‌ ئاگا داری چاودێری رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ت به‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندی دابه‌ له‌ گه‌ڵ كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی یان نووسینگه‌ی گه‌شتیاری. 

-به‌پێی راگه‌یاندنه‌ فه‌رمێكان ده‌سه‌ڵات داران هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ له‌ فیڕۆكه‌ خانه‌ی ترانزێت .

-په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ نزییكترین كۆنسوولخانه‌ ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ تۆ ترانزێتت تێدا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هیچ پرسیارێكت هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ یان ده‌رچوون.

ئه‌گه‌ر گه‌شتیاران پابه‌ند نه‌بن به‌ رێنماییه‌كان، رووبه‌روی چه‌ندین جۆر له‌ سزادان ده‌بنه‌وه‌، به‌ پی رێساكانی ئه‌و هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ی لێی ده‌ژین. 

بۆ زانییاری زۆرتر سه‌ردانی www.smartraveller.gov.au بكه‌

 

 


 

زانیاری حكومی 

بۆ زانییاری زۆرتر سه‌باره‌ت به‌ پلانی حوكومه‌تی ئوسترالیا بۆ به‌رێوه‌ بردنی COVID-19 سه‌ردانی وڵامدانه‌وه‌ی حه‌كومه‌ت بكه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا.

بۆ زانیاری زۆرتر به‌ زمانی ئنگلیزی سه‌ردای health.gov.au/news/health-alerts/novel-coronavirus-2019-ncov-health-alert بكه‌.

بۆ زانیاری زۆرتر به‌ زمانی كوردی سه‌ردانی ئێره‌ بكه‌: https://www.health.gov.au/resources/collections/coronavirus-covid-19-resources-in-kurdish-kurdi

Ji bo zaniyarî derbarê vîrusa-korona bi zarave ya Kurmancî serî li xîne.

Department of Home Affairs - information for the Australian community in your language


-خه‌ڵكی له‌ ئوسترالیا ده‌بێت به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 1.5مه‌تر دور راوه‌ستن له‌ كه‌سانی دیكه‌وه‌. ته‌ماشای رێنماێكانی هه‌رێمه‌كه‌ت بكه‌ سه‌باره‌ت به‌ گردبّنه‌وه‌. 

-ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست به‌ نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون ده‌كه‌یت، له‌ ماڵ بمێنه‌ له‌گه‌ل ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ رێكخیستینی تاقیكیردنه‌وه‌، یان په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ هێڵی یارمه‌نتی ڤیروسی كۆرۆنا له‌ سه‌ر 1800020080. 

-SBS پابه‌نده‌ به‌ گه‌یاندنی زانییاری بۆ كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به‌ دوارترین پێشكه‌وتنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ COVID-19. هه‌واڵ و زانییار به‌ 63 زمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ سه‌ر sbs.com.au/coronavirus.

تكایه‌ ته‌ماشای ئم رێنمایانه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ و ناچه‌یه‌ی لێی ده‌ژیت:  NSW, VictoriaQueenslandWestern AustraliaSouth AustraliaNorthern TerritoryACTTasmania.