Coming Up Fri 6:00 PM  AEST
Coming Up Live in 
Live
Kurdish radio

دانیشتوانی سیدنی مه‌زن، ده‌بێت ماسك بپۆشن له‌ جێی گشتی داخراو

Source: Getty Images - Morsa

دانشتوانی سیدنی (بریتی له‌ ووولوونگۆن، سه‌نتراڵ كۆست، و بلووماونتنس) ده‌بێت ماسك\ده‌مامك بپۆشن له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ جێی داخراو: سوپه‌رماركێته‌كان، مۆڵه‌كان، سینه‌ماكان، تیاترۆكان\گۆڵه‌كانی شانۆ، هاتوچۆی گشتی، ساڵۆنه‌كانی جوانكاری قژ چاككردن، په‌رستگاكان، و جێی یاری كرندن.

له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌ 04/01/2021، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ماسك نه‌پۆشن له‌ ئه‌و جێیانه‌ سزای داریی ده‌درێن به‌ بڕی 200$. به‌ڵام منداڵانی ژێر 12 ساڵان ناچار نین ماسك له‌به‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌ر پێان ناكرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات دارانی  NSW هه‌مووكه‌س هان ده‌دن كه‌ ماسك بپۆشن.

هه‌موو كارمه‌ندانی كه‌رتی میوانداری (رێستۆران و چێشتخانه‌ و كافێكان، و ستابی كازینۆكان ده‌بێت ماسك به‌كاربهێنن.

په‌رستگاكان، زه‌ماوه‌ند، و پرسه‌كان ناتوانن له‌ 100 كه‌س زیاتر ئاماده‌بن لێان، و به‌ رێسای یه‌ك كه‌س له‌ چوار مه‌تری چوارگۆشه‌دا. یانه‌كانی شه‌وان داخراون. وانه‌كانی جیم كه‌م كرایه‌وه‌ بۆ 30 له‌ 50 كه‌سه‌وه‌.

نمایشاكان له‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆپیشاندان كه‌م كرایه‌وه‌ بۆ  500 كه‌س، و بۆنه‌یی مه‌سن له‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ و به‌ بلێت سنوورداركرا بۆ 2000.

تكایه‌ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م رێنماییانه‌ بكه‌ له‌ هه‌رێم و ناه‌چه‌یه‌ی لێی ده‌ژیت: 

 


-خه‌ڵكی له‌ ئوسترالیا ده‌بێت به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 1.5مه‌تر دور راوه‌ستن له‌ كه‌سانی دیكه‌وه‌. ته‌ماشای رێنماێكانی هه‌رێمه‌كه‌ت بكه‌ سه‌باره‌ت به‌ گردبّنه‌وه‌. 

-ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست به‌ نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون ده‌كه‌یت، له‌ ماڵ بمێنه‌ له‌گه‌ل ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ رێكخیستینی تاقیكیردنه‌وه‌، یان په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ هێڵی یارمه‌نتی ڤیروسی كۆرۆنا له‌ سه‌ر 1800020080. 

-SBS پابه‌نده‌ به‌ گه‌یاندنی زانییاری بۆ كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به‌ دوارترین پێشكه‌وتنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ COVID-19. هه‌واڵ و زانییار به‌ 63 زمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ سه‌ر sbs.com.au/coronavirus.

تكایه‌ ته‌ماشای ئم رێنمایانه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ و ناچه‌یه‌ی لێی ده‌ژیت:  NSW, VictoriaQueenslandWestern AustraliaSouth AustraliaNorthern TerritoryACTTasmania.  

Source SBS News