Coming Up Sun 2:00 PM  AEST
Coming Up Live in 
Live
Kurdish radio

?(Kurdish Sorani) راستیه‌کانی ڤیروسی-کۆرۆنا یان کۆڤید-19 چین

پابه‌نده‌ین وه‌كوو ((ئێس بی ئێس)) بۆ‌ پێش كه‌ش كردنی دوا هه‌واڵ و زانییاری سه‌باره‌ت به‌ په‌تای ڤیروسی كۆرۆنا به‌ زمانی خۆت. ئه‌م زانییاریانه‌ی خواره‌وه‌ كۆكراویه‌كی گرنگه‌ كه‌ هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا وشیارییان هه‌بێت ده‌رباره‌یان.

له‌ ماڵ بمێنه‌وه‌           پارێزراو به‌             په‌یوه‌ندی دار به‌           ژیان بپارێزه‌


بۆ زانیاری SBS COVID-19 بۆ هه‌مو هه‌رێمه‌کان، بڕۆ ئێره‌

دژواری دارایی

ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر سه‌ختی داراییت، بڕۆ بۆ http://www.moneysmart.gov.au/ یان ته‌لیفۆن بکه‌ بۆ خه‌تی نه‌ته‌وه‌ی قه‌رز (National Debt Helpline) له‌ سه‌ر 1800 007 007.

مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker) و كار مانه‌وه‌ (JobKeeper)

مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker) درێژ ده‌کرێته‌وه‌ تاکو مانگی 3 سالی 2021، له‌گه‌ل مووچه‌ی له كار مانه‌وه‌ (JobKeeper) تاکو مانگی 12 له‌ سالی 2020. له‌م مانگانه‌ی داهاتوو، ده‌سه‌لات پلانی سالی 2021 راده‌گه‌یێنن بۆ مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker).

مووچه‌که‌ که‌م ده‌کرێت له‌ کۆتاییی مانگی 9 له‌م ساله‌ (2020)

مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker)

  • ئێستا: $1,115
  • دوای مانگی 9: $815

وه‌هه‌روه‌ها، له‌ کۆتایی مانگی 9، ده‌توانی $300 وه‌ربگری هه‌مو دوو هه‌فته‌ له‌ جێگای $106ی پێشوودا، له‌ پێش کاریگه‌ری هه‌بێت له‌ سه‌ر مووچه‌ی له‌كار گه‌ڕان (JobSeeker).

له‌ مانگی 4ی سالی 2020ه‌وه‌، هه‌رچی که‌س وا سوودی بێ ئیشکردن وه‌ر ده‌گرێت ده‌بێت په‌یوه‌ندی بوونیان هه‌بێت له‌گه‌ل خزمه‌تگوزاری بێ ئیشکردن، له‌گه‌ل ده‌بێت ٤ چار به‌دوای کار بگه‌ڕێیت له‌ مانگێکدا، بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ وه‌رگرتنی مووچه‌ی JobSeeker.

مووچه‌ی له‌ كار مانه‌وه‌ (JobKeeper)

دابه‌شکراوه‌ته‌ 2 به‌شه‌وه‌ وا تا "tiers"، یه‌ک ێک بۆ کرێکاری سارومڕ (Full-time)، له‌گه‌ل ئه‌وه‌که‌ی تر بۆ کرێکاری نیوه‌کات (Part-time).


مووچه‌ی دوو-هه‌فتانه‌ی کرێکاری سارومڕ:

  • ئێستا: $1,500
  • له‌ مانگی 9 سالی 2020 : $1,200
  • له‌ مانگی 1 سالی 2021: $1,000

مووچه‌ی دوو-هه‌فتانه‌ی کرێکاری نیوه‌کات:

  • ئێستا: $1,500
  • له‌ مانگی 9 سالی 2020: $750
  • له‌ مانگی 1 سالی 2021: $650

 

COVID-19 چۆن بڵاو ده‌نێته‌وه‌؟

COVID-19 له‌ تاكێكه‌ وه‌ بۆ تاكێكی دیكه‌ به‌ ئه‌م جۆره‌ بڵاو ده‌بێتىه‌ وه‌: 

♦ په‌یوه‌ندی نزیك له‌ گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ تووشبووی ئه‌و په‌تایه‌یه‌ و نیشانه‌كانیان هه‌یه‌ یان له‌ 24 كات ژمێر پێش ده‌ركه‌وتنی نىشانه‌كان. 

♦په‌یوه‌ندی نزیك له‌ گه‌ڵ یه‌كێك كه‌ تۆمار كراوه‌ وه‌ك تووشبووی ئه‌‌و په‌تایه‌ی، و كه‌ ده‌كۆكێ و ده‌ پژمێت.  

♦ ده‌ست لێدان له‌ كه‌لووپه‌ل و جێی وه‌كوو؛ ده‌سكی ده‌رگا و سه‌ر مێز، كه‌ به‌ كۆكه‌ و پژمین پیس بووبێتن، دوا جار ده‌ست له‌ ده‌م ر روخسارت بده‌ی.

ده‌سه‌ڵاهت دارانی ئوسترالیا ئلمۆژگاری ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو كه‌ێك كه‌ له‌ ئوسترالیا ده‌ژیت ئاپپی COVIDSafe دابه‌زێنن. زانیاری زیاتر.

نیشانه‌كانی COVID-19 جین؟

به‌ پێ ماڵپه‌ری حكوومه‌تی فه‌ده‌راڵ،  نیشانه‌كانی ڤیروسی كۆرۆنا بۆیان هه‌ن سووك بن یانیش قوورس وه‌كوو جڵك كردنی سییه‌كان. 

نیشانه‌كانی COVID-19 هاوشێوه‌ی هه‌لامه‌ت و جۆره‌كانی دیكه‌ی ئینفله‌وه‌نزا یه‌ و بریتین له‌:

♦تا

♦نیشانه‌ی هه‌ناسه‌ دانی تایبه‌تی 

♦کۆکین

♦قورگ ئێشه

♦هه‌ناسه‌ بڕکێ

♦نیشانه‌کانی تریش وه‌کو شل بوونه‌وه‌ی لووت، سه‌ر ئێشه‌، ئازاری ماسولکه‌ و جومکه‌کان، هێلنج، زگ چوون، ڕشانه‌وه‌، هه‌ستی که‌مبوونه‌وه‌ی بۆن کردن، گۆڕانکاری هه‌ست به‌ تامکردن، که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، له‌گه‌ل هیلاکه‌تی

ده‌سه‌ڵات داران ئێستا ده‌ستنیشانكه‌ری نیشانه‌كانیان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووكه‌س بتوانێت له‌ ماڵه‌وه‌ به‌كاره‌بهێنن:

https://www.healthdirect.gov.au/symptom-checker/tool/basic-details

جی ده‌بێت بكه‌م ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی لێم ده‌ركه‌وێت؟

ئه‌گه‌ر بێت ونیشانه‌كان ده‌ركه‌وێت له‌ جه‌سته‌ت دا له‌ ماوه‌ی 14 رۆژ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ئوسترالیا یان 14 رۆژ پاش نیزیك بوونه‌وه‌ت له‌ كه‌سىه‌كی تۆماركراو یان په‌سه‌ند كراو وه‌ك تووش بووی COVID-19، ده‌بێت هه‌وڵبده‌یت په‌یوه‌ندی به‌ پزشكه‌كه‌ته‌ وه‌ بكه‌یت و كاتی له‌گه‌ڵ دابنێیت بۆ چاودێری\تێست.

ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ دیاری كردنی كاتی سه‌ردانكردنیان یان زه‌نگ لێده‌ بۆ هێلی گه‌رمی نیشتیمانی زانیاری ڤیروسی كۆرۆنا له‌ سه‌ر: 1800020080. سه‌ردانی كلینیكی ته‌ندوروستی یان نه‌خۆشخانه‌ مه‌كه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ پێشاندا ئاگه‌دارییان بكه‌یته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ نیشانه‌كانت. 

پێش گه‌یشتنت، ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ كلینیكی ته‌ندوروستی یان نه‌خۆشخانه‌ و ئا گه‌داریان بكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كاری گه‌شتكردنت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان ئه‌گه‌ر نزیك بووبێتیته‌وه‌ له‌ كه‌سێكى تۆماركراو ی‌ COVID-19. ده‌بێت له‌ ته‌نیای دا (isolation) بمێنیته‌وه‌ له‌ ماڵی خۆت یال له‌ هۆتێل، یانیش له‌ كلینك، هه‌تا كوو ئه‌و كاته‌یی به‌رپرسانی ته‌ندوروستی رێت پێده‌دن بۆ ئه‌وه‌ی برۆیته‌وه‌ بۆ ماڵی خۆت.

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ گه‌ڵ یه‌كێك قسه‌ بكه‌یت سه‌باره‌ت به‌ نیشانه‌كان ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ هێڵی یارمه‌تی نیستیمانی ڤیروسی كۆرۆنا بۆ ئامۆژگاری. ێاو هێڵه‌ ه‌موو رۆژانی هه‌فته‌، 24 كاتژمێر كراوه‌یه‌: 1800020080.

حكومه‌تی ئوسترالیا به‌ خێرایی له‌ دامه‌زراندنی كلینیكی هرناسه‌دانه‌ به‌ رێی GP-كان له‌ سه‌ران سه‌ری وڵات بۆ پشكنینی كه‌سانی كه‌ نیشانه‌ی مامناوه‌ند هه‌تاكوو كه‌میان هه‌یه‌ بۆ ڤیروسی كۆرۆنا. (تا، كۆكه‌، ته‌نگی هه‌ناسه‌، قورگ ئێشه‌ یان\و بێهێزی ).

بۆ بینینه‌وه‌ی كلینیكی هه‌ناسه‌دان له‌ نزیكی تۆ له‌ هه‌رێم\ناوچه‌كه‌ی تۆ یان چۆن كات دانه‌ی بۆ سه‌ردانیان، ئێره‌ كلیك بكه‌. 

ئه‌گه‌ر هیچ نییه‌ له‌ نیزیكی تۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ری HealthDirect بكه‌ یان ماڵپه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێم بان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێی ده‌ژیت بۆ زانیاری زۆرتر.  

ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ناسه‌ ته‌نگی ده‌بیت یان له‌ باروو دۆخی فرییاكه‌وتن دا ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ 000.

0:00

ئایه‌ ده‌بێت تێست\تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌م بۆ‌ COVID-19؟

كابینه‌ی نیشتیمانی ئوسترالیا رێككه‌وتوون له‌ سه‌ر فراوانكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ران سه‌ری ئوسترالیا، هه‌مووكه‌سێك بۆ ی هه‌یه‌ كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت گه‌رچی نیشانه‌ی كه‌میشیان هه‌بێت، به‌ همه‌به‌ستی ده‌سنیشانكردنی تووشبوان نه‌ COVID-19 به‌ خێرایی.

 

ڤیروسی كۆرۆنا چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ 

 هه‌تاكوو ئێستا چاره‌سه‌رێكی دیاری كراو نییه‌ بۆ ڤیروسی كۆرۆنا. به‌ڵام زۆربه‌ی نیشانه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن به‌ رێی یارمه‌تی پزشكیه‌وه‌. ئانتیبیۆتیك یاریده‌رنییه‌ دژ به‌ ڤیروس.

كێ له‌ ژێر مه‌ترسی زۆرتر دایه‌ بۆ تووشبوونی نه‌خۆشی هه‌ته‌ر؟

هه‌ندێك كه‌ س كه‌ تووشی ئه‌و په‌تایه‌ ده‌بن هیچ نیشانه‌كی نه‌خۆشییان تێدا ده‌ست نیشان ناكرێت، هه‌ندێككیش به‌سووكی نه‌خۆشیه‌كه‌ تووشیان ده‌بێت، و به‌ ئاسانی به‌ش ده‌بنه‌وه‌، هه‌ندێك به‌خێرای وبه‌ قوورسی تووش ده‌بن. به‌ پێی ئه‌زموونه‌كانى پێشو له‌ گه‌ڵ جۆره‌كانی دیكه‌ی ڤیروسی كۆرۆنا. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌مه‌ترسیدان بۆ تووشبوون به‌ كێشه‌ی په‌تاكه‌ ئه‌مانه‌ن:

♦كه‌سانی ئه‌بۆرجنی وخه‌ڵكانی دوورگه‌كانی به‌نداوی تۆره‌س(Torres Strait Islander) ته‌مه‌نی 50 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌كه‌ نه‌خۆشی درێژ خایانیان هه‌یه‌.

♦كه‌سانی 65 ساڵان بۆ سه‌ره‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشی درێژخایانیان هه‌یه‌

♦كه‌سانی ته‌مه‌ن 70ساڵان بۆ سه‌ره‌وه‌

♦كه‌سانی كه‌ سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاوازه‌.

 چۆنێتی رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی COVID-19؟

پابه‌ندی به‌ پاكووو خاوێنی ده‌ست وهه‌روه‌ها له‌ كاتی پژمین و كۆكه‌ دا و دوور راوه ‌ستان له‌ خه‌ڵكی دیكه‌ وه‌ له‌ كاتێك دا كه‌ نه‌خۆشیت، باشترین به‌رگرییه‌ دژ به‌ هه‌موو ڤیرۆسێك. ده‌بێت تۆ: 

♦ماڵه‌وه‌ به‌جێمه‌هێڵه‌ ته‌نیا بۆ كاری گرنگ نه‌بێت

♦1.5مه‌تر له‌ كه‌سانی دیكه‌وه‌ دوور راوه‌سته‌، و هه‌ر تاكێك ده‌بىه‌هێت 4مه‌تری چوار گۆشه‌ له‌ ده‌وریدا هه‌بێت.

♦ده‌سته‌كانت زووزوو بشویت به‌ سابوون و ئاو، پێش و پاش نان خواردن، هه‌روه‌ها پاش چوون بۆ توالێت.

♦ده‌مت داپۆشه‌ له‌ كاتی كۆكه‌ و پژمین دا، به‌ ده‌سماڵی كاخه‌زی (كلێنیكس) و فڕه‌ێی بده‌، و ده‌ست پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك (sanitiser) به‌كار بێنه‌ كه‌ ئه‌لكه‌هۆڵی تێدابت. 

♦ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیت، هیچ نزیك مه‌كه‌وه‌ له‌ خه‌ڵكی دیكه‌ وه‌ (1.5 مه‌تر دوور راوه‌سته‌ له‌ خه‌ڵكیه‌ وه‌).

♦ به‌ به‌ر پرسییارانه‌ هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌، و هه‌تاكوو ده‌كه‌رێته له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنه‌وه‌.

كێ ده‌بێت له‌ تانییای (isolation) دا بێت؟

1) هه‌وو كه‌س كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ده‌گه‌رىه‌نه‌وه‌ له‌ نیوه‌شه‌وی 15/03/2020 وه‌، یان ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیت هه‌بووبێت له‌ گڵ كه‌یسێكى تۆماركراوی تووشبوویی ڤیرۆسی كۆرۆنا، ده‌بێت له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌ وه‌ بۆ 14 رۆژ.

2) هه‌موو ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئرسترالیا ده‌گه‌رێنه‌وه‌ له‌ نیوه‌ شه‌وی 28/03/2020, ناچار ده‌كرێن كه‌ له‌ قه‌ره‌نتینا دا بن بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌ نێی تایبه‌تی دیاری كراو (بۆ نموونه‌ هۆتێل).

♦گه‌شتیاران ده‌گوازرێنه‌ وه‌ بۆ ئه‌و چێیه‌ دیاری كراوانه‌ پاش پشكنینی گومرك و فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌ری.

♦كارمه‌ندانی هێزی به‌رگری ئوسترالی یاریده‌ری پۆلیس ده‌كه‌ن بۆ سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌بێت له‌ قه‌ره‌نتینه‌ دابن، و ناوه‌نده‌كانی پۆلیس ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌سانه‌ پابه‌ندبن یان نا. 

3) ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ڵگری COVID-19ی ، ده‌بێت له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنیته‌وه‌:

♦مه‌چۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ هیچ جێیه‌كی گشتی، وه‌كوو كار، خوهێندنگا، مۆڵ و بازار،داینگا و زانكۆ.

♦داوا له‌ یه‌كێك بكه‌ كه‌ خۆراك و پێداویستییه‌كانت بۆ بهێنێت و له‌ به‌ر ده‌رگا به‌ جهێیان بهێلێت.

♦رێگامه‌ده‌ به‌ كه‌س سه‌ردانت بكات-ته‌نیا ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ماڵه‌كت دا له‌ گه‌ڵت ده‌ژین ده‌توانن له ماڵی تۆ‌ دابن.

دوور پارێزى كۆمه‌ڵایه‌تی چییه‌؟

دوور پارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك له‌ رێگاكانه‌ بۆ خاوكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرۆسی وه‌كوو COVID-19. چه‌ند دووربی له‌ كه‌سانی دیكه‌، ئه‌وه‌نده‌ سه‌ختره‌ بۆ ه‌و ڤیروسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڵاو بێته‌وه‌.

دوور پارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌روه‌گا بریتیه‌ له‌ ده‌ست لێدان له‌ سه‌ر شتوومه‌كی وه‌كوو سه‌رمێز و ده‌سكی ده‌رگا، كه‌ بۆیان هه‌ن پیس بووبێتن به‌هۆی كۆكه‌ و پژمینی یه‌كێكه‌ وه‌ كه‌ تووشبووی ڤیرۆسی كۆرۆنا یه‌.

♦له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنه‌وه‌

كابینه‌ی نیشتمانی رێنمایی توندی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌، ته‌نیا ئه‌گه‌ر بێت و بۆ:

-بازاركردنیان پێویست بێت-بۆ پێداوستی گرنگ وه‌كوو خۆراك.

-وه‌رزش كردن به‌ پێی رێنماییه‌ گشتێكان.

-كاركردن و خوێندن، گه‌ر نه‌توانرێت له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌نجام بردێن.

 

ده‌توانم سه‌ردانی ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌م یان هاورێم بكه‌م كه‌ له‌ خانه‌ی به‌ساڵاچووان دان؟

وه‌كوو رێنماییه‌كی كشتی هه‌رگیز سه‌ردانی خانه‌ی به‌ ساڵاچووان مه‌كه‌ ئه‌گه‌ر تۆ: 

♦له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌راویته‌ته‌وه‌ له‌ 14رۆژی رابردوو دا.  

♦په‌یوه‌ندیت هه‌بووه‌ له‌ گه‌ل كه‌سێكی تۆمار كراوی تووشبووی COVID-19 له‌ 14رۆژی رابردوو دا.

♦تات هه‌یه‌ یان نیشانه‌ی ته‌نگی هه‌نه‌سه‌ت هه‌یه‌ (وه‌كوو كۆكه‌، قورگ ئێشه‌، و هه‌ناسه‌ ته‌نگی). 

♦له‌ 01/05/2020 وه‌ ده‌بێت ڤاكسینی ئینفله‌وه‌نزات وه‌گرتبێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی سه‌ردانی خانه‌ی به‌ ساڵاچووان بكه‌یت.

ئایه‌ ده‌بێت ماسك\ده‌مامك به‌كار بهێنم؟

به‌رزبوونه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی COVID-19 له‌ ناو کۆمه‌ڵگا له‌م دوایه‌ دا له‌ ناو ئۆسترالیا وای کردووه‌ که‌ ئێستا هه‌ندێک له‌ هه‌رێمه‌کان و ناوچه‌کان پێشنیاری یان پێویستی به‌ به‌کارهێنانی ده‌مامک ده‌که‌ن.
ده‌مامک ئێستا پێشنیار کراوه‌ یان پێویسته‌ له‌ ناو VIC (ده‌که‌وێته‌ سه‌ر له‌ کوێ ده‌ژێیت) له‌به‌ر رێژه‌ به‌رزه‌که‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤیروسی-کۆرۆنا له‌ ناو کۆمه‌ڵگا له‌وێ https://www.dhhs.vic.gov.au/face-coverings-1159pm-wednesday-22-july.
خه‌لکی NSW پرسیاریان لێ کراوه‌ تێبینی ده‌مامک بکه‌ن ئه‌گه‌ر کار ده‌که‌ن یان ده‌ژێن له‌ شوێنی مه‌ترسی له‌گه‌ل توانای خۆ-دوورپاراستنیان نیه‌.
هه‌رچه‌نده‌ ده‌توانی ده‌مامک به‌کار بهێنی وه‌کو به‌رگری زیاتر، ده‌بێت به‌رده‌وام بیت به‌:

  • مانه‌وه‌ له‌ ماڵ ئه‌گه‌ر هه‌ست ناکه‌یت به‌ باشی
  • خۆ-دوورکردن له‌ خه‌لکی تر (زیاتر له‌ 1.5m) که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی
  • نه‌ڕۆیشتن بۆ کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌گه‌ل جێگای قه‌ره‌بالغ له‌ ژووره‌وه‌
  • په‌یڕه‌و کردنی پاک و ته‌میزی ده‌ست و هه‌ناسه‌

ئه‌گه‌ر بارودۆخ بگۆڕێت له‌ هه‌رێم یان ناوچه‌که‌ت، ئامۆژگاریش له‌سه‌ر ده‌مامک له‌وانه‌یه‌ بگۆڕێت. گرنگه‌ ئامۆژگاریه‌ نوێکان وه‌ربگریت له‌ شوێنی خۆت. هه‌رێم یان ناوچه‌که‌ت ئاماده‌ی ده‌کات.
https://www.health.gov.au/news/health-alerts/novel-coronavirus-2019-ncov-health-alert/how-to-protect-yourself-and-others-from-coronavirus-covid-19

گه‌شت كردن له‌ ئوسترالیا بۆ ده‌ره‌وه‌ یان بۆ ئوسترالیا، و له‌ ناوخۆ 

خێلكی ئوسترالیا ده‌بێت هیچ گه‌شتێكی ناوخۆیی نا-گرنگ انجام نده‌ده‌ن. هه‌رێمه‌كان و ناوچه‌كان ده‌توانن یاسایی تایبه‌تی خۆیان په‌سه‌ند بكه‌ن، كه‌ بریتیه‌ له‌ داخستنی سنووره‌كان. ته‌نیا هه‌رێمی نیوو ساوث وایلس و ڤیكتۆریا و ناوچهی پایته‌ختی ئوسترالیا سنووره‌كانییان دانه‌خستوه‌.

 ده‌ستووری گواستنه‌وه‌ی گشتی نیشتمان

 خزمه‌تگوزار گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌رپرسیاری هه‌رێمه‌کانه‌، له‌گه‌ل ئنجومه‌نی وه‌زیرانی نیشتمانی وا تا (National Cabinet) پاڵپشتی چه‌ند ده‌ستووریان کرد بۆ یارمه‌تیدانی جێ به‌ جێ کردنی ته‌ندروستی و پارێزگایی کرێکار و رێبواره‌کان له‌سه‌ر تۆڕی گواستنه‌وه‌ی گشتی، وه‌کو:

  •  گه‌شت نه‌کردن که‌ هه‌ست به‌ باشی ناکه‌یت،
  • راگرتنی خۆ دوورپاراستن له‌ نیوان شۆفێر و رێبواری دی که‌، له‌گه‌ل
  • خۆ دوورخستنه‌وه‌ له‌ ده‌س لێ دانی پاره‌.

به‌کارهێنه‌ره‌کانی گواستنه‌وه‌ی گشتی پێویستیان به‌ ده‌مامه‌ک نیه‌، به‌ڵام ده‌توانن ئه‌گه‌ر بییانه‌وێ.

بۆ زانیاری تر له‌ سه‌ر ده‌ستووره‌کانی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌ کاتی کۆرۆنه‌-ڤیروس وا تا (COVID-19 Public Transport Operations): https://www.infrastructure.gov.au/transport/files/COVID19_public_transport_principles_29052020.pdf  

 گەشتکردنی نێو دەوڵەتی

 

هه‌موو ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئوسترالیا ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 14رۆژ له‌ ته‌نیای دابن (isolation) له‌ جێی تایبه‌تی دابین كراو.

هەموویان تاقیده‌کرێنه‌وه‌ بۆ ڤیروسی-کۆرۆنا یان بۆ دەکرێت که‌ دەڕۆن بۆ کارانتینە کردن ‌و له‌ پێش ده‌رچوونیان.

له‌وانه‌یه‌ پێویست بێت خۆتیش به‌شدار بیت له‌ تێچوونی کارانتین. ئه‌م پێویستییانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بێت له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و ناوچه‌کان.

NSW: https://www.nsw.gov.au/covid-19/travel-and-transport-advice

VIC:https://www.dhhs.vic.gov.au/information-overseas-travellers-coronavirus-disease-covid-19

ACT:https://www.covid19.act.gov.au/community/travelling-and-transport

NT: https://coronavirus.nt.gov.au/stay-safe/quarantine

QLD: https://www.qld.gov.au/health/conditions/health-alerts/coronavirus-covid-19/protect-yourself-others/quarantine

SA: https://www.covid-19.sa.gov.au/restrictions-and-responsibilities/travel-restrictions

TAS: https://www.coronavirus.tas.gov.au/travellers-and-visitors

:WA https://www.wa.gov.au/organisation/department-of-the-premier-and-cabinet/covid-19-coronavirus-travel-wa

 

قه‌‌ده‌خه‌ یه‌ بۆ هاویللاتییان یان دانیشتووانی ئوسترالیا گه‌شت بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ هۆی COVID-19‌ وه‌.

به‌ڵام ده‌توانیت داوای لێبوردن بكه‌یت بۆ گه‌شت كردن ێوگه‌ر یه‌كێك له‌ ئه‌م كاتۆگۆریانه‌ی خواره‌وه‌ تۆ ده‌گرێته‌وه‌:

-تۆ ده‌بێت گه‌شت بكه‌یت وه‌ك به‌شێك له‌ په‌رچه‌دانه‌وه‌ بۆ په‌تای ڤیروسی كۆرۆنا، كه‌ بریتیه‌ له‌ چاودێری بۆ یارمه‌تی. 

-  گه‌شتكردنت گرنگه‌ بۆ یاریده‌ری پیشه‌یه‌ك یان بزنزێك (كه‌ بریتین له‌ پسپۆران و پیشه‌ی نێوه‌هێنان.

-ده‌بێت گه‌شت بكه‌ی به‌ هۆی پێداویستی پزشكی گرنگ كه‌ له‌ ئوسترالیا به‌ده‌ست ناكه‌وێت.

-ده‌بێت گه‌شت بكه‌ی به‌ هۆی كاری تایبه‌ت كه‌ ناتوانرێت به‌دوا بكه‌وێت.

-به‌هۆی كاری مرۆڤلگی یه‌وه‌.

-گه‌شتكردنت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی دایه‌.

جێیه‌كانی ترانزێت

رێنیمایه‌كانی گه‌شتكردن به‌رده‌وام له‌ گۆران دایه‌ ئه‌گه‌ر تۆ بڕیارت دا بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئوسترالیا:

-به‌ ئاگا داری چاودێری رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ت به‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندی دابه‌ له‌ گه‌ڵ كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی یان نووسینگه‌ی گه‌شتیاری. 

-به‌پێی راگه‌یاندنه‌ فه‌رمێكان ده‌سه‌ڵات داران هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ له‌ فیڕۆكه‌ خانه‌ی ترانزێت .

-په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ نزییكترین كۆنسوولخانه‌ ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ تۆ ترانزێتت تێدا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هیچ پرسیارێكت هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ یان ده‌رچوون.

ئه‌گه‌ر گه‌شتیاران پابه‌ند نه‌بن به‌ رێنماییه‌كان، رووبه‌روی چه‌ندین جۆر له‌ سزادان ده‌بنه‌وه‌، به‌ پی رێساكانی ئه‌و هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ی لێی ده‌ژین. 

بۆ زانییاری زۆرتر سه‌ردانی www.smartraveller.gov.au بكه‌

ده‌سه‌ڵاتدان چۆن كۆنترۆڵی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ ده‌كه‌ن له‌ ئوسترالیا؟

سه‌رۆكی وه‌زیران پلانی وڵامدانه‌وه‌ی فریاكه‌وتنی چالاك كرد بۆ ڤیروسی-كۆرۆنای نوێ (COVID-19).

پارێزگاری گشتی ئوسترالیا ماوه‌ی فریاكه‌وتنی ئاسایشی-بیۆ مرۆڤ درێژه‌ پێدا بۆ سێ مانگی دیكه‌ له‌ 01/06/2020 هه‌تاوو 17/09/2020.

پێداچوونه‌ وه‌ بۆ كاره‌با\ئه‌له‌كتریك، ئاو و فاتووره‌ی شاره‌وانی:

ئاسانكاری و هه‌ڵبژاره‌ بۆ بینه‌مالله‌كان و خاوه‌نىی بزنزه‌ بچووكه‌ كان له‌ تێچوونی فاتّره‌كانیان، به‌ هۆی ره‌وشی ناله‌بارى داراییه‌ وه‌:

- خزمه‌تگوزارێكان نابڕدرێن یان سنوردار ناكرێن به‌ هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه‌.

-به‌دواخستنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رز یان لیست كردن به‌ مێژوی دارای خراپ.

- لابردینی سزای دارایی به‌ گهۆی دره‌نگ دانه‌وه‌ی پاره‌ و لابردنی تێچوونی سوود.

-كه‌م كردنه‌وه‌ی بڕینی خزمه‌تگوزارێكان بۆ كاری كردنی پێویست.

- ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ده‌توانن فاتووره‌كانیان بده‌ن ده‌بێت به‌رده‌وام بن-ئه‌مه‌ گرنگه‌ بۆ مسۆگه‌ركردنی دابین كردنی خیزمه‌تگوزارێكان.

سه‌رۆكی وه‌زیران چالاك كردنی هێزی تایبه‌تی وڵامدانه‌وه‌ی فریاكه‌وتینی راگه‌یاند بۆ ڤیروسی كۆرۆنا (COVID-19)

ئسان كاری بۆ ژماریه‌ك له‌ هه‌ڵگرانی ڤیزا

هه‌ڵگرانی ڤیزای كاركرنی گه‌شتیاری: لێبوردنی له‌ سنوورداری شه‌ش-مانگی له‌ گه‌ڵ یه‌ك خاوه‌ن كار، ئه‌گه‌ر له‌ كه‌رتی كاری گرنگ كار بكه‌ن وه‌كوو: ته‌ندروستی، چاودێری به‌ساڵاچووان، چاودێری كه‌م ئه‌ندامان، چاودێری منداڵان، كشتووكاڵ و خۆراك، ده‌توانن ڤیزاكانیان درێژ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ ڤیزاكانیان كۆتایی پێبێت له‌ شه‌شمانگی داهاتوودا.

به‌رنامه‌ی كارمه‌ندانی وه‌رزی و به‌رنامه‌ی كاكه‌رانی پاسیفیك: ده‌توانن ڤیزاكانیان درێژ بكه‌نه‌وه‌ بۆ یه‌ك ساڵ.

هه‌ڵگرانی ڤیزای به‌هره‌مه‌ندی كاتی: بۆ خاوه‌ن كاره‌كان كه‌ ساپۆنسه‌ری ڤیزا هه‌ڵگرانن وه‌كوو: ڤیزاكانی ژماره‌ 457 و 482، كه‌ كاره‌كانیان له‌ ده‌ست داوه‌، 60 رۆژیان هه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی ساپۆنسه‌رێكی دیكه‌ نرۆزنه‌وه‌ یان ده‌بێت ئوسترالیا.

ئه‌گه‌ر كاره‌كانیان رایراوه‌ به‌ڵام ده‌رنه‌كراون، یان كاتژمیری كاریان كه‌م بۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ وه‌كوو سه‌رپێچكردنی مه‌رجی ڤیزاكانیان هه‌ژمار ناكرێت. ده‌توانن ده‌ستیان بگات به‌ رێژه‌ی تا 10,000$ له‌ پاره‌ی خانه‌نشینییان  له‌ هئم ساڵه‌ داراییه‌.

خوێندكارانی بیانی:

ده‌توانن بمێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هێشتاكاریان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كاریان نییه‌، یان هیچ یارمه‌تییه‌كی بنه‌ماڵه‌یی یان پاره‌یان نییه‌، باشتره‌ پێداچوونه‌وی هه‌ڵبژاده‌كانیان بكه‌ن.

خوێندكارانی بیانی كه‌ كارده‌كه‌ن له‌ كه‌رتی چاودێری به‌ساڵاچووان و وه‌كوو په‌رسدار ده‌توانن زیاتر له‌ 20 كاتژمێر له‌ هه‌فته‌یه‌ك دا كاربكه‌ن.

ده‌توانن پاره‌ی خانه‌نشینیان به‌كار بهێنن، ئه‌گه‌ر له‌ 12مانگ زیارتره‌ له‌ ئوسترالیان.

له‌ هه‌رێمی ڤیكتۆریا، خهوێندكارانی بیانی مووچه‌یه‌ك به‌ بڕی 1,100$ وه ر‌ده‌گرن وه‌ك به‌شێك له‌ پاكێژی فریا كه‌وتن بۆ هه‌زاران خوێندكای بیانی له‌ ئه‌و هه‌رێمه‌.

گه‌شتیاران\تووریست: ده‌بێت بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ وڵاتانی خۆیان به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پشتگیری بنه‌ماڵه‌ییان نییه‌. 

یارمه‌تی بۆ نه‌خۆشی هزری و ده‌روونی

  • حكومه‌ت 10بڕگه‌ی زیاد كردووه‌ بۆ ته‌راپی له‌ سه‌ر مه‌دیكێر  بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌وناوچانه‌ ده‌ژین كه‌ ڕوبه‌روی قه‌ده‌غه‌كردنی زۆرتر بوونه‌ته‌وه‌ به‌ هۆی شه‌پۆلی دووه‌می پۆڤید-19وه‌.
  • بۆ به‌ده‌سكه‌وتنی، خه‌ڵكی ده‌توانن پلانی چاره‌سه‌ركردنی ته‌ندروستی هزری ئه‌نجامبده‌ن  ( https://www.healthdirect.gov.au/mental-health-care-plan) و سه‌ردانی GP بكه‌ن بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاری له‌ لایه‌ن ده‌روونناس وه‌ ، پزشكی گشتیه‌ وه‌ یان كارمه‌ندانی دیكه‌ی ته‌ندروستیه‌وه‌.
  • حوكومه‌ت پۆرتاڵێكی دیجیتالی دامه‌زراندوه‌ نه‌ ناوی: (Head to Health (www.headtohealth.gov.au، كه‌ ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی فه‌رمیه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن حوكومه‌ته‌وه‌ بێت بۆ رێنمایی سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی راگرتنی ته‌ندروستی ده‌روونی و هزری باش له‌ كاتی په‌تایی ڤیروسی كۆرۆنا و قه‌ره‌نتینه‌ دها، چۆن یارمه‌تی منداڵان و خۆشه‌ویسته‌كانمان بكه‌ین، و چۆن ده‌ست بگات به‌ خزمه‌ت گووزارییه‌كان.

بۆ زانییاری زۆرتر سه‌باره‌ت به‌ پلانی حوكومه‌تی ئوسترالیا بۆ به‌رێوه‌ بردنی COVID-19 سه‌ردانی وڵامدانه‌وه‌ی حه‌كومه‌ت بكه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا.

بۆ زانیاری زۆرتر به‌ زمانی ئنگلیزی سه‌ردای health.gov.au/news/health-alerts/novel-coronavirus-2019-ncov-health-alert بكه‌.

بۆ زانیاری زۆرتر به‌ زمانی كوردی سه‌ردانی ئێره‌ بكه‌: https://www.health.gov.au/resources/collections/coronavirus-covid-19-resources-in-kurdish-kurdi

Ji bo zaniyarî derbarê vîrusa-korona bi zarave ya Kurmancî serî li xîne.

Department of Home Affairs - information for the Australian community in your language


-خه‌ڵكی له‌ ئوسترالیا ده‌بێت به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 1.5مه‌تر دور راوه‌ستن له‌ كه‌سانی دیكه‌وه‌. ته‌ماشای رێنماێكانی هه‌رێمه‌كه‌ت بكه‌ سه‌باره‌ت به‌ گردبّنه‌وه‌. https://www.sbs.com.au/language/english/how-australia-s-states-and-territories-are-relaxing-coronavirus-restrictions

-ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست به‌ نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون ده‌كه‌یت، له‌ ماڵ بمێنه‌ له‌گه‌ل ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ رێكخیستینی تاقیكیردنه‌وه‌، یان په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ هێڵی یارمه‌نتی ڤیروسی كۆرۆنا له‌ سه‌ر 1800020080. 

-SBS پابه‌نده‌ به‌ گه‌یاندنی زانییاری بۆ كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به‌ دوارترین پێشكه‌وتنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ COVID-19. هه‌واڵ و زانییار به‌ 63 زمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ سه‌ر sbs.com.au/coronavirus.