Coming Up Fri 6:00 PM  AEDT
Coming Up Live in 
Live
Kurdish radio

ێشکەوتنی نوێی کۆڤید-19: ن.س.و. هەشتا ملیون ڤاکسینکردنی تێپەڕ کرد، ڤیکتۆریا 39 لە سەد ڤاکسینکردن

Source: AAP/James Ross

ئەمانە دوا پێشکەوتنەکانن سەبارەت بە ڤیروسی کۆرۆنا لە ئوسترالیا بۆ 11/09/2021.

  • تەندروستی NSW خەڵکی ناوچەی دێهاتەکانی ڤیکتۆریا هان دەدەن بۆ ئەوەی پشکنین بکەن.
  • لە ڤیتۆریا 39 لە سەدی دانیشتوان دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتوە
  • ACT ئەمرۆ 15  توشبووی تۆمارکرد، و کوینزلاند پێنج توشبووی تۆمارکرد لە ناو کۆمەڵگا دا. 
نیو ساوس وایڵس

NSW  ئەمرۆ 1,599 توشبووی لۆکاڵ و هەشت مردنی تۆمار کرد.  هەتاکوو ئیستا 170 مردن تۆمار کراون  بە هۆی کۆڤیدە وە هەر لە دەسپێکی ئەم تەشەنە کردنەوە.

بەشی ڤیروسەکە لە ناو ئاوەڕۆی نەچەکانی بایرۆن بە، بانگەڵۆ. جیندەباین، هاردەن، مۆرئتا، یاس، پۆرت مەکوایەری ، ترانجی و یۆنگ دۆزراوەتەوە. ئەمە ماییە نیگەرانییە بە هۆی ئەوەی کە هیچ توشبویەک تۆمار نەکراوە لە ئەو ناوچانە. دەسەڵات داران خەڵکی هاندەدەن کە پشکنین بکەن بۆ کۆڤید ئەکەر هیچ نیشانەیەکیان هەیە.

لە ئێستا دە هەرێمەکە هەشتا ملیون لە یەک ژەم باکسینی تێپەڕ کرد و 44.5 لە سەدی دانیشتوان دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە.

لێرە دەتوانیت کات بگریتەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین. 

ڤیکتۆریا

ڤیکتۆریا 450 توشبووی لۆکاڵی تۆمار کرد،و زیاتر لە 70 لە سەدی توشبووان لە گەڕکەکانی باکورن.

لە رۆژی یەکشەمە 12ی سەپتەمبەرەوە، ژنانی دووگیان کە 24 هەتەن، لە پێشەوەی ریزبەندیدا دەبن بۆ ڤاکسین لە کلینیکی دەوڵەتیەکان بۆ ڤاکسین. 

نزیکترین ناوەندی ڤاکسین کردن لێرە ببینەوە

24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا

  • ACT یەکەم دەڤەرە لە ئوسترالیا کە نیوەی دانیشتوانی لە تەمەنی 16 بۆ سەرەوە بە تەواوی ڤاکسین کرابێتن. 
  • زیاتر لە 1,000 بنەماڵە لە کارانتینا دان لە بریسبن و پێنج توشبووی ڤیروسی کۆرۆنا تۆمار کران.
  • باشووری ئوسترالیا ڤاکسی فایزەر (Pfizer) بەردەست دەکات بۆ هەموو دانیشتوانی تەمەن 12 بۆسەرەوە کە بریتین لە ئەوانەی تەمەن 60 بۆ سەرەوەن، لە 13ی سەپتەمبەرەوە.

COVID-19 myths
SBS

کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک

کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.

NSW Travel & transport and Quarantine
VIC Travel permitOverseas travellers and Quarantine
ACT Transport and Quarantine
NT Travel and Quarantine
QLD Travel and Quarantine
SA Travel and Quarantine
TAS Travel and Quarantine
WA Travel and Quarantine

بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی ئێرە بکە هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری Smart Traveller نوێژەن دەکرێنەوە.


 هەواڵ و زانیاری بە زیاتر لە 60 زمان لە سەر sbs.com.au/coronavirus


سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو: 

COVID-19 Vaccination Glossary
Appointment Reminder Tool


  کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان

NSW 
Victoria 
Queensland 
South Australia 
ACT 
Western Australia 
Tasmania
Northern Territory 


زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان:

NSW 
Victoria 
Queensland 
South Australia 
ACT 
Western Australia 
Tasmania
Northern Territory

This story is also available in other languages.