ئەمانە دوا پێشکەوتنەکانن سەبارەت بە ڤیروسی کۆرۆنا لە ئوسترالیا بۆ 22/07/2021.
- سەرۆکی حکومەت ئا گەداردەکاتەوە کە چاوەروان دەکرێت ژمارەی توشبوانی کۆڤید-19 لە NSW هەڵکێشان بەخۆە ببینێت.
- بازاری پراهران لە نزیک باشووری-رۆهەڵاتی مەلبۆرن وەک جێگەی تەشەنەکرد بە پلە یەک دەست نیشان کرا.
- ئێستا 71 جێگای تەشەنەکرد هەیە لە شاری ئەدەلاید.
- لە تاسمانیا، پیاوێک لە 40-کانی تەمەنیدا گیانی لە دەست دا لە پاش وەگرتنی یەکەم کوتانی ڤاکسینی ئاسترازانیکا.
نیو ساوس وایڵس
نیو ساوس وایڵس 124 توشبووی نوێی لۆکاڵی تۆمار کرد، لە کاتێکدا نزیکەی 87 کەس لە ناو کۆمڵگادا هەڵسووکەوتیان هەبووە لە کاتی نەخۆشبوونیان. 30 توشبوو لە ناوچەی شارەوانی فێرفیڵد بوو.
لە رۆژی هەنی 23ی مانگی 7 وە، کارمەندانی تەندروستی و کارمەندای خانەکانی بە ساڵا چووان کە لە ناوچەی کانتەربوری-باکستاون دەژین دەبێت هەر سێ رۆژ جارێک پشکنینی کۆڤید-19 ئەنجام بدەن، بۆ ێەوەی بتوانن ناوچەکەیان بە جێبهێڵن بۆ کارکردن.
لە ئێرە دەتوانیت زانیاری زۆرتر بە دەست بهێنی سەبارەت بە جێگای توشبووەکان لە ریزبەندی دا یان لە سەر نەخشە. ئەم قەدەغانەی ئێستا هەتاکوو کاتژمێر 11:59 شەوی رۆژی هەینی، 30 مانگی جولای درێژ دەکرێنە وە.
ڤیکتۆریا
ئەمرۆ ڤیکتۆریا 26 توشبووی لۆکاڵی ڤیروسی کۆرۆنای تۆمار کرد، کە ئەمە بەرزترین ژمارەی توشبوونە لە ئەم ساڵە دە لە ئەو هەرێمە. کۆژمارەی توشبووان لە ڤیکتۆریا ئێستا گەیشتە 146.
نزیکەی 18,000 پەیوەندی نزیکی توشبووان ئیستا لە کارانتینا دان لە سەران سەری ئەوهەرێمە، هاوکات ژمارەی جێگەی تەشەنەکردن ئێستا زیاتر لە 380 یە.
هەروەهالە فیکتۆریا، ژنێک لە 40-کانی تەمەنیدا گیانی لە دەست دا لە پاش وەگرتنی یەکەم کوتانی ڤاکسینی ئاسترازانیکا.
لە ئێرە دەتوانیت زانیاری زۆرتر بەدەست بهێنی سەبارەت بە جێگای توشبووەکان لە ریزبەندی دا یان لە سەر نەخشە. پێنجەمین داخستن گشتی (lockdown) هەتاکوو کاتژمێر 11:59ی شەوی رۆژی سێشەممەی 27 مانگی جولای بەردەوام دەبێت.
24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا
- باشووری ئوسترالیا دوو توشبووی نوێی تۆمار کرد، کە کۆژمارەی توشبووان ئێستا گەیشتە 14.
- هەرێمی کوینزلاند سنوورەکانی دادەخات لە گەڵ نیو ساوس وایڵس لە 23 مانگی جوڵایەوە.
- لە تاسمانیا پیاوێک لە 40-کانی تەمەنیدا گیانی لە دەست دا لە پاش وەگرتنی یەکەم کوتانی ڤاکسینی ئاسترازانیکا.
چەژنی قوربان رۆژی هەینی کۆتایی پێدێت، زۆر گرنگە کە لە ئەم کاتەدا خۆت و کەسانی دیکە بپارێزیت لە کاتی ئەم جەژنە و لە کاتی نوێژکردندا بە رێگەی:
- لە ماڵمادەوە بۆ نوێژ کردن
- بەشداری نەکردن لە کۆبوونەوەی گەورە
- بەکارهێنانی ماسک
- بەکارهێنانی بەرماڵی تاینەت بە خۆت.
کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک
کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.
NSW Travel & transport and Quarantine
VIC Travel permit, Overseas travellers and Quarantine
ACT Transport and Quarantine
NT Travel and Quarantine
QLD Travel and Quarantine
SA Travel and Quarantine
TAS Travel and Quarantine
WA Travel and Quarantine
بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی ئێرە بکە هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری Smart Traveller نوێژەن دەکرێنەوە.
هەواڵ و زانیاری بە زیاتر لە 60 زمان لە سەر sbs.com.au/coronavirus
- رێنمایی پەیوەست بۆ هەرێمەکان و ناوچەکان: NSW, Victoria, Queensland, Western Australia, South Australia, Northern Territory, ACT, Tasmania.
- زنیاری دەربارە کۆڤید-19 بە زمانی تۆ .
سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو:
COVID-19 Vaccination Glossary
Appointment Reminder Tool
کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان
NSW
Victoria
Queensland
South Australia
ACT
Western Australia
Tasmania
Northern Territory
زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان:
NSW
Victoria
Queensland
South Australia
ACT
Western Australia
Tasmania
Northern Territory