Coming Up Sun 2:00 PM  AEDT
Coming Up Live in 
Live
Kurdish radio
THE ULURU STATEMENT FROM THE HEART IN YOUR LANGUAGE

Kurdish Sorani: The Uluru Statement from the Heart

Source: Jimmy Widders Hunt

له مانگی مایسی 2017 شانده كانی خه ڵكانی ئه بۆرجینی، و خه ڵكانی دورگه كانی ته نگاوی تۆره س كۆبوونه وه به یه كه وه له كۆنگره ی ده ستۆری نشتمانی بۆ یه كه م نه ته وه كان له نزیك ئوولوروو، و به یاننامه ی ئوولوروو له دڵه وه یان ڕاگه یاند بۆ خەڵکی ئوسترالیا. بەیان ناممەکە بانگەشت دەکات کە دەنگی خەڵکانی یەکەم نەتەوە هەبێت لە پارلەمان، وپارێزراو بێت لە ناو دەستووردا، و پرۆسەیەک بۆ رێکەوتن و گۆتنوی ڕاستی. لووتکەی 13 دیالۆگ بوو لە گەڵ کۆمەڵگاکانی یەکەم نەتەوە لە سەرانسەری ئوسترالیاوە. بەیاننامەکە داوادەکات کە پەیوەندییەک دامزرێت لە نێوان خەڵکانی یەکەم نەتەوەی ئوسترالیا و نەتەوەی ئوسترالیالە سەر بنەمایی ڕاستی، دادپەروەری، و چارەنووسی خۆیی. موزیک لە لایەن فرانک یاما وە. وێنە لە لایەن جیممی ویددەرس هەنت-ە وە.

ئێمه‌، له‌ كۆنگره‌ی ده‌ستووری نیشتمانی 2017 كۆبوینه‌وه‌، له‌ هه‌موو خاڵێكی ژێر ئاسمانی باشووره‌وه‌ هاتووین، بۆ راگه‌یاندنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ له‌ دڵه‌وه‌: هۆزه‌كانی ئه‌بۆرجینی و دوورگه‌كانی ته‌نگاوی تۆره‌س، یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه‌ سه‌روه‌ره‌كانی كشوه‌ری ئوسترالیا و دوورگه‌كانی ده‌ورووبه‌ری بوون، و خاوه‌نی بوون له‌ژێر یاسا و كه‌له‌پووری خۆمان. باپیرانمان ئه‌مه‌یان كرد، له‌سه‌ر زانسته‌كانی كولتورمان، له‌ دروستبوونه‌ وه‌، له‌ سه‌ر بنه‌مایی یاسای هاوبه‌ش له‌ 'كاتی دێرین'-ه‌وه‌، به‌ پێ زانستی 60,000 ساڵ پێش ئێستا. ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ بیرۆكه‌یه‌كی روحییه‌: په‌یوه‌ندییه‌ پێشووییه‌كان له‌ نێوان خاك، یان 'سوروشتی دایك'، و خه‌ڵكانی ئه‌بۆرجینی و دوورگه‌كانی ته‌نگاوی تۆره‌س، كه‌ له‌ و‌ێوه‌ له‌ دایكبوونه‌، په‌یوه‌ست ماونه‌ته‌وه‌ پێی، و ده‌بێت رۆژێك بۆی بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كبگرینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باپیرانمان، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ بناغه‌ی خاوه‌نداری خاكه‌كه‌یه‌، یان له‌ ئه‌و باشتر، سه‌روه‌رییه‌. ئه‌مه‌ هه‌رگیز كۆتایی نه‌هاتووه‌ یان نه‌كوژاوه‌ته‌وه‌، و هاوشان بووه‌ له‌ گه‌ڵ تاج [ده‌سه‌ڵاتی شاهانشاهی]. جۆرێكیتر چۆن ده‌بێت؟ كه‌ ئه‌و خاڵكه‌ی خاوه‌نی خاكێكن بۆ شه‌ست هه‌زار ساڵ، و ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ پیرۆزه‌ له‌ دووسه‌د ساڵی رابردوودا نامێنێت له‌ مێژووی جیهان دا؟ به‌ گۆڕانكاری سه‌ره‌كی له‌ ده‌ستوور دا، و ریفۆرمی بنچینه‌یی، ئێمه‌ باوه‌رده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ دێرینه‌ ده‌توانێت بدره‌وشێته‌وه‌ وه‌ك دربڕینێكی پوختتر بۆ نه‌ته‌وه‌گه‌ری ئوسترالیا. له‌ هاورێژه‌یدا، ئێمه‌ له‌ هه‌موو میله‌تێك زیاتر زندانی ده‌كرێن له‌ سه‌ر ئاستی جیهان دا. ئێمه‌ به‌ زگماكی خه‌ڵكێكی تاوانكار نین. منداڵه‌كانمان دوور ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ رێژه‌یه‌كی نه‌بینراو. ئه‌مه‌ هه‌رگیز به‌ هۆی ئه‌وه‌ وه‌ نییه‌ كه‌ خۆشه‌ویستیمان نییه‌ بۆیان. لاوه‌كانمان له‌ زندانه‌كاندا ده‌چه‌وسێنه‌وه‌ به‌ژماریه‌كی هه‌ره‌ زۆر. ده‌بێت ئه‌وان هیوامانبن بۆ پاشه‌رۆژ. ئه‌م قه‌بارانه‌ی قه‌یرانه‌كه‌مان، به‌ ئاشكرایی پێكهاته‌ی سروشتی كێشه‌كه‌مان شیده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ ئازاری بێ هێزیمانه‌. ئێمه‌ ریفۆرمی ده‌ستووری ده‌خوازین بۆ به‌هێزكردنی گه‌له‌كه‌مان و وه‌گرتنه‌وه‌ی پێگه‌ی شایسته‌ی خۆمان له‌ وڵاته‌كه‌مان. ئه‌وكاته‌ی كه‌ هێزمان هه‌بێت له‌ سه‌ر چاره‌نووسی خۆمان منداڵه‌كانمان گه‌شه‌ده‌كه‌ن. ئه‌وان له‌ دووجیهان دا رێده‌كه‌ن و كولتوره‌كه‌یان دیاریه‌ك ده‌بێت بۆ وڵاته‌كه‌یان. ئێمه‌ داواده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنی ده‌نگی یه‌كه‌م نه‌ته‌وه‌كان بچێته‌ ناهو ده‌ستووره وه‌. ماكاراتا لووتكه‌ی ئه‌ژێنداكه‌مانه‌: یه‌كبوونه‌وه‌ پاش تێكوشین. ئاواتی ئێمه‌ له‌ خۆده‌گرێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی دادوه‌رانه‌ و راستگۆیانه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی ئوسترالیا بۆ داهاتوویه‌كی باشتر بۆ منداڵه‌كانمان له‌ سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و چاره‌نووسی-خۆیی. ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین له‌ كۆمیسیۆنی ماكاراتابۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی رێكه‌وتن له‌ نێوان حكومه‌ت و یه‌كه‌م نه‌ته‌وه‌كان و گوتنی راستی سه‌باره‌ت به‌ مێژوومان. له‌ 1967 ئێمه‌ هه‌ژمار كراین، له‌ 2017 ئێمه‌ ده‌خوازین ببیسترێن. ئێمه‌ ئه‌م بنكه‌یه‌ به‌جێده‌هێڵین و ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ گه‌شتێك له‌ سه‌ران سه‌ری ئه‌م وڵاته‌ به‌رینه‌. ئێمه‌ بانگێشتتان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ گه‌ڵمان رێنكه‌ن له‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئوسترالی به‌ره‌و پاشه‌رۆژێكی باشتر.

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فەرمی بەیاننامەی ئوولوروو لە دڵەوە بکەhttp://www.ulurustatement.org یان ئیمال بکە بۆ ناوەندی یاسای خەڵکانی رەسەن بکە لە زانکۆی UNSW لە  ilc@unsw.edu.au

زیاتر بزانە لە سەر پرۆسە بە ئنقەستەکان کە بوو بە هۆی بەیاننامەی ئوولوروو لە دڵەوە.

ئەم کۆکراوەیەی پۆدکاستە بریتییە لە زیاتر لە 20 زمانی ئەبۆرجینی ( لە ناوچەی باکوورە وە -NorthernTerritory، و لە باکووری رۆژئاوای ئوسترالیا وە) و زۆرتریش دەبێت کە وەرگێڕان دەکرێت بۆ زمانەکانی دیکەی خەڵکانی یەکەم نەتەوە. ئەم کۆکراوەیە هەروەها بریتیە لە زیاتر لە 60 زمانی خەڵکانی کۆمەڵگا فرەکولتوریەکانی ئوسترالیا.

 

Coming up next

# TITLE RELEASED TIME MORE
Kurdish Sorani: The Uluru Statement from the Heart 04/11/2020 05:31 ...
Alyawarr: The Uluru Statement from the Heart 04/07/2021 10:05 ...
Anindilyakwa: The Uluru Statement from the Heart 04/07/2021 12:41 ...
Anmatyerr: The Uluru Statement from the Heart 04/07/2021 10:05 ...
Burarra: The Uluru Statement from the Heart 04/07/2021 10:53 ...
Eastern/Central Arrernte: The Uluru Statement from the Heart 04/07/2021 10:03 ...
East Side Kriol: The Uluru Statement from the Heart 04/07/2021 07:35 ...
Kimberley Kriol: The Uluru Statement from the Heart 04/07/2021 09:29 ...
Kunwinjku: The Uluru Statement from the Heart 04/07/2021 08:47 ...
Martu: The Uluru Statement from the Heart 04/07/2021 08:53 ...
View More