تا ئێستا، ئێمه هه‌مومان ئاگادار کراوینه‌ته‌وه له نیشانه‌کانی COVID-19، ئاگاداری به تای به‌رزه‌وه، کۆکه‌یێکی وشک، ته‌نگی هه‌ناسه‌دان، وه هه‌روه ها هیلاکی.
لێکۆلینه‌وه‌ی زۆر هه‌بووه له زۆرێک له وڵاتان بۆ به‌دواداچوون به وردی له سه‌ر دیارده‌ی حاڵه‌تی COVID-19 به بێ نیشانه‌کان له لایه‌ن ئایسله‌ند، یابان، چین له‌گه‌ل ئۆسترالیا (Iceland, Japan, China, Australia).
له راپۆرتێک له لایه‌ن Jama Network Open Paper، لێکۆلینه‌وه‌ره‌کان له چین (China) ده‌ریانخست که له (78)ی نه‌خۆشه‌کان، (42.3)ی له سه‌دا نیشانه‌یان له سه‌ر هه‌بوو.
لێکۆلینه‌وه‌یێکی جیاواز له لایه‌ن لێکۆلینه‌وه‌ره‌کانی ئۆسترالیا (Australia)، بڵاوکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن Thorax، ده‌ریخست که له‌و 217 که‌سه‌ی له سه‌ر پاپۆڕی گه‌شتیار بوون به ناوی Greg Mortimer، زیاتر له 8 له 10یان که پشکنینیان بۆ کرا بوو ئه‌رێنی بۆ COVID-19، به بێ دیارده‌ی نیشانه‌کان.
گواستنه‌وه‌ی پێش نیشانه (Presympotatic) له‌گه‌ل بێ نیشانه (Asymptomatic) چی یه؟
رێکخراوی ته‌ندروستی گشتی وا تا World Health Organisation جییاوازییه‌که‌ی له نیوان ئه‌و دوانه‌یان هێلکاری کردوه.
پێش-نیشانه ئه‌و کاته‌که‌یه دوای ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشییه‌که به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ڤیروسه‌که بگات.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت به بێ نیشانه‌کان، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نیه که توانای گواستنه‌وه نیه. لێکۆلینه‌وه‌ره‌کان تۆماری ئه‌وه‌یان کردووه که خه‌لک پشکنینی بۆ کراوه ئه‌رێنی بووه، له یه‌ک رۆژه‌وه بۆ سێ رۆژ پێش ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌که ببن و نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وێت.
گواستنه‌وه به بێ نیشانه کاتێکه که ڤیروسه‌که بڵاو ده‌بێته‌وه له که‌سێکه‌وه که نه‌خۆشه به بێ نیشانه‌کانی COVID-19.
ئنجا پسپۆران بیری چی ده‌که‌نه‌وه له سه‌ر خوێندنه‌وه‌کانی دوای دا؟
پرۆفێسۆر Raina MacIntyre، سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی ئاسایشی زینده‌وه‌ره له په‌یمانگای Kirby، ده‌لێت "سه‌لماندنێکی پته‌و هه‌یه که نه‌خۆشییه‌کانی به نیشانه و به بێ نیشانه هاوبه‌شه له‌گه‌ل COVID-19".
ئه‌و ئاماژه‌یه خوێدنه‌وه‌کان ده‌کات بۆ ناو چاودێری به‌ته‌مه‌ناچووان و بڵاوبوونه‌وه‌کانی که وه هه‌روه ها "ده‌رکه‌وتوه که له سه‌دا 50یان زیاتر له هه‌مو حاڵه‌ته ئه‌رێنییه‌کان بێ نیشانه‌یه".
له سه‌ره‌تایی مانگی 5، له Grant Lodge، ماڵێکی چاودێری به ته‌مه‌ناچووان له گه‌ڕه‌کی Bacchus Marsh ناو Melbourne، کارمه‌ندێک پشکنینی ئه‌رێنی لێ ده‌ر که‌وت بێ نیشانه.
پرۆفێسۆر MacIntyre ده‌لێت "ئه‌مه نابێت ئیتر له مه زیاتر مشت‌ومڕ بکه‌ین. گه‌یاندنی مه‌ترسی به‌رز له بارودۆخی بڵاوبوونه‌وه، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌کان خێزانیان له جێگای داخراو که نه‌خۆشییه‌که بڵاو بوه‌ته‌وه ناوی، ڕه‌وایه پشکنین بکرێت به بێ گوێدان به نیشانه‌کان یان حاڵه‌ته‌کان له ده‌ست ده‌ر ده‌چن".
خه‌لک 10-14 رۆژیان پێ ده‌چێت بۆ په‌ره‌سه‌ندی به‌رگری له‌ش، ئینجا ئه‌وه سه‌رسوڕمان نیه که پشکنینی به‌رگری له‌ش به خێرایی سوودی سنوورداره له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که."
هه‌ندێک له پسپۆران دڵنیا نین له سه‌ر سروشتی حاڵه‌ته‌کانی COVID-19 وا بێ نیشانن.
Sanjaya Senanayake پسپۆره له نه‌خۆشییه‌که ته‌شه‌نه‌کاوه‌کان له زانکۆی نشتیمانی ئۆسترالیه ANU.
ئه‌و ئاماژه‌یه به خوێندنه‌وه‌کانی چین ده‌کات که نوسه‌ره‌کان ده‌لێن حاڵه‌تی نه‌خۆشیه بێ نیشانه‌کانیان له‌ناو خۆیان جیا نه‌کردوه‌ته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یان تێ دا نه‌بوه.
ئه‌و ده‌لێت "لێکۆلینه‌وه‌ره‌کان سه‌یری هیچ حاڵه‌تێکی لا به لایان نه‌کردووه که له ناویان به‌رز بو بێته‌وه بۆ دوورنه‌خستنه‌وه‌یان."
له مانگی 2، راپۆرتێکی شاندی یه‌کگرتن له سه‌ر چین له لایه‌ن رێکخراوی ته‌ندروسرتی جیهانی WHO ده‌ریخست که زۆرترین نه‌خۆشه‌کان که بێنیشانه‌ن له کاتی پشکنین دا له کۆتایی دا نیشانه‌کانیان په‌ره‌ی سه‌ند. پرۆفێسۆر Senanayake دڵنیا نیه که ئه‌و نه‌خۆشانه له‌و کاته به‌رده‌وام نه‌خۆشبوون یان نه.
"نوسه‌ران قایل ده‌بن به سنووردارییێکی که، که چۆن ه‌و حاڵه‌تانه‌ی بێ نیشانه به‌ته‌واوی خه‌مله‌ندراوه. بۆی هه‌یه ئه‌وان یه‌ک جار زۆر باش نه‌بوونه، ته‌نانه‌ت هه‌ستیان له سه‌دا 100 به باشی نه‌کردوه، به‌ڵام له‌کاتی پشودان باش بوونه و بۆ جولانه‌وه و وه‌رزش نه."
له به‌ر سنووردارێتی تێگه‌یشتنی سرووشتی حاڵه‌ته‌کانی COVID-19 بێ نیشانه، ئه‌و ده‌ستنیشانی "گۆڕانی ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌کانی بێ نیشانه له لێکۆلینه‌وه‌ی جیاواز دا" ده‌کات.
ده‌رکه‌وت که خه‌لکی ئایسله‌ند له سه‌دا 50 ئه‌رێنین به بێ نیشانه‌کان، له سه‌دا 30.8 ده‌رکه‌وت له یابان، له کاتێک دا که له سه‌دا 80 له لێکۆلینه‌وه‌یێکی جیاواز دا له لایه‌ن چین ه وه.
سه‌خته بزانی کامه ڕاسته. له‌گه‌ل هه‌رچه‌نده نزیک بووینه‌وه له تێگه‌یشتنی ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌کانی بێ نیشانه‌ی COVID-19، تا ئێستا به دڵنیاییه‌وه نازانین قه‌باره‌ی کاریگه‌ری ئه‌وه له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی زۆرتری حاڵه‌ته‌کان، بۆ نه‌موونه، حاڵه‌تی له به لایی زۆر دروست ده‌کات یان هه‌ر ڕێژه‌یێکی بچوک."
به شێوه‌یێکی تر، چوار هه‌ڵگیری بێ نیشانه هه‌بووه بۆ هه‌مو رێبوارێکی نه‌خۆش."
پرۆفێسۆر Ivo Mueller زانستی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه له په‌یمانگای لێکۆلینه‌وه‌ی پزشکی له لایه‌ن Walter and Eliza Hall.
ئه‌و شی ده‌کاته‌وه که تێگه‌یشنی چۆن ته‌شه‌نه‌ی بێ نیشانه به‌شێکه له گواستنه‌وه‌ی COVID-19 ته‌نها گرنگ نیه بۆ وه‌رگرتنی وێنه‌یێکی ڕوون تر بۆ ئه‌وان وا له مه‌ترسی ڤیروسه‌کان، به‌ڵکو "وه هه‌روه‌ها کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر پێشبینییه‌کانمان که چۆن په‌تای COVID-19 ته‌شه‌نه ده‌کات له‌م مانگانه‌ی داهاتو".
"له‌گه‌ل کام ده‌ستلێوه‌ردان زۆر گرنگه بۆ قه‌ده‌عه‌کردنی شه‌پۆلی دوووه‌می حاڵه‌ته‌کان و مردن."
لێکۆلینه‌وه‌که سه‌باره‌ت به پاپۆڕه گه‌شتیاره‌که به ناو Greg Mortimer، وا 96 رێبواری ئۆسترالی تیا بو، ده‌ریخست که له‌و 217 که‌سه له سه‌ر پاپۆڕه‌که، 128یان ئه‌رێنی بوون بۆ COVID-19، له‌گه‌ل له‌وانه دا وا ڤییروسه‌که‌یان وه‌رگرتووه، 104یان بێ نیشانه بون، ئه‌وه 81 له سه‌دای حاڵه‌ته‌کانه وا پشکنین ئه‌رێنی بوون.
پرۆفێسۆر Mueller وتی "له لایێکی تره‌وه، چوار هه‌ڵگیری بێ نیشانه هه‌بوه بۆ هه‌مو رێبوارێکی نه‌خۆش. ئه‌گه‌ر هه‌مان شێوێ دوباره بوه وه ؛ه شوێنێکی تر، باره گرانه ڕاسته‌قینه‌که‌ی نه‌خۆشیه ته‌شه‌نه‌کراو له وانه‌یه پێنج جار به‌رز تر بێ له‌و راپۆرته‌ی که ئاماده‌کراوه، ئه‌مه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌یه وا ته‌نها پشکنینی حاڵه‌ته‌کانی به نیشانه‌وه ده‌که‌ن". پرۆفێسۆر Mueller ده‌لێت ده‌رکه‌وتنی "ڕاسته‌قینه‌که‌ی نه‌خۆشییه ته‌شه‌نه‌کراوه‌کانی هه‌ڵگره‌کانی بێ نیشانه له هه‌مو ته‌مه‌نه‌کان دا ئێستا ده‌بێت ببێته پێشخستنێکی به په‌له."
خه‌لک له ئۆسترالیه ده‌بێت لاو که‌می 1.5 m له نیوانیان هه‌بێت. به‌دواداچوونی سنوورداری کۆمه‌ڵی له هه‌رێمه‌که‌ت بیکه. پشکنین بۆ ڤیروسی-کۆرۆنه ئێستا به به‌ڕبڵاوی ئاماده‌یه له سه‌رانسه‌ری ئۆسترالیه.
ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌زموونی سه‌رما یان نیشانه‌ی هه‌ڵامه‌ت هه‌یه، هه‌ڵی پشکنین بده لاو پزیشکی خۆت یان په‌یوه‌ندی بکه به هێلی زانیاری ته‌ندروستی ڤیروسی-کۆرۆنا 1800 020 080.
ئاپی (App) سۆراخکردن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیدیرالی به ناوی (COVIDSafe) ئاماده یه بۆ دامه‌زراندن له سه‌ر مۆبایلی خۆت.
SBSپابه‌نده به ئاگادار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کانی ئۆسترالیه سه‌باره‌ت به دواترین ته‌شه‌نه‌کردن له سه‌ر COVID-19. هه‌وال و زانیاری ئاماده‌یه به 63 زمان له ناونیشان sbs.com.au/coronavirus