ێشکەوتنی نوێی کۆڤید-19: 'نیگەرانییەکی زۆر': سزای دارایی قورستر و قەدەغەی توندتر بۆ نیو ساوس وایڵس

ئەمانە دوا پێشکەوتنەکانن سەبارەت بە ڤیروسی کۆرۆنا لە ئوسترالیا بۆ 14/08/2021.

NSW Police and Detectives at the scene in Dulwich Hill, following a fatal stabbing in Marrickville, Sydney, Friday, August 13, 2021. A police operation is underway after a man was stabbed to death at Marrickville. (AAP Image/Dan Himbrechts) NO ARCHIVING

NSW Police Force have an increased presence across Greater Sydney, backed up by 500 additional Australian Defence Force personnel from 16 August. Source: AAP Image/Dan Himbrechts

  • هەڵکشانیکی بەرزتر لە ژمارەی توشبووان لە NSW
  • زیاتر لە 450 شوێنی بەرکەوتنی کۆڤید-19 دەستنیشان کرا لە مەلبۆرن.
  • لە کوینزلاند هیچ کەس لە هەلگرانی ڤیروسی کۆرۆنا لە ناو کۆمەڵگا نەبووە کاتی نەخۆشبوونیان.
  • ئێستا ‌حەوت توشبووی چالاک هەن لە ACT.
 


نیو ساوس وایڵس

ئەمرۆ NSW بەرزترین ژمارەی توشبوانی تۆمارکرد کە 466 کەس بوو لە ناو کۆمەڵگا و چوار کەس گیانیان لە دەستدا. بەلایەنی کەمەوە 68 کەس لە ناو کۆمەڵگادا بوونە کاتی نەخۆشکەوتنیان.

500 کەسی دیکە لە ئەندامانی هێزی سەربازی دەستبەکار دەبن بۆ یاری دەری پۆلیسی NSW بۆ سزا دەنی ئەو کەسانی سەرپێچی رێساکان دەکەن، لە رۆژئ دووشەمە 16/08/2021وە، گلادس بەرەجکلیان سەرۆکی ‌حکومەت ئەم قەدەغە توندانەی رایگەیاند.

دانشتوانی ناوچەی سیدنی مەزن دەبێت پێشکەشکاری بکەن بۆ رێپێدەر بۆ ئەوەی بتوانن کەشتبکەن بۆدەرەوەی شار. سنوورداری 10کم ئێستا کەم کراوەتەوە بۆ 5کم بۆ هەموو دانشتوانی ناوچەکانی سیدنی مەزن.

لە رۆژی دووشەمە 16/08/2021وە، دانشتوانی 12 ناوچەی شارەوانی کە جێگایی نیگەرانین تەنیا بۆ وەرزشکردن و چاودێری منداڵان دەتوانن بچنە دەرەوە، هەمووجۆرێک لە ڕابواردن لە دەرەوە قەدەغەیە. ئەوکەسانەی بەتەنیا دەژین، ئيستا دەبێت "بلۆقی زگورتی" (“singles bubble”) خۆیان تۆمارنکەن لە سەر nsw.gov.au.

سزای دارایی بۆ سەرپێچکردنی رێساکانی تەندروستی ئێستا بەرزەوەبوو بۆ 5,000$.

ریزبەندی کلینیکی ڤاکسین کردن لێرە بەردەست دەکرێت.

ڤیکتۆریا

هەرێمی ڤیکتۆریا 21 توشبووی ناو کۆمەڵگای تۆمارکرد، سێ کەس لە ئەوان پەیوەست نەکراون بە گروپی تەشەنەکردنی ئەمجارەیان. دە توشبوو لە ناو کۆمەڵگادا بوونە لە کاتی نەخۆشبوونیان. 

مۆڵی چادستتۆن (Chadstone shopping centre) لە مەلبۆرن، وەک شوێنی بەرکەوتنی کۆڤید-19 دەستنیشان کراوە. لە ئێستا دا زیاتر لە 450 شوێنی بەرکەوتن هەن لە مەلبۆرن، کە بریتین لە مۆڵی هایپوەینت (Highpoint shopping centre) و چەند باڵاخانەی گەورە. 

ریزبەندی کلینیکی ڤاکسین کردن لیرە بەردەست دەکرێت.

24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا

  • کوینزلاند شەش توشبووی نوێی تۆمارکرد لە ناو کۆمەڵگا، هەموو پەیوەستن بە هەمان گرووپی توشبوانی داستاو و لە کارانتینادا بوون لە کاتی بەخۆشیان.
  • ACT یەک توشبووی نويی تۆمار کرد و ئێستا حەوت توشبوونی چالاک هەن. 
کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک

کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.

بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی ئێرە بکە هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری Smart Traveller نوێژەن دەکرێنەوە.


 هەواڵ و زانیاری بە زیاتر لە 60 زمان لە سەر sbs.com.au/coronavirus


سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو: 


  کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان


NSW 
ACT 

زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان:

NSW 
ACT 

Share

Published

Updated

By SBS/ALC Content
Source: SBS

Share this with family and friends


Follow SBS Kurdish

Download our apps
SBS Audio
SBS On Demand

Listen to our podcasts
Independent news and stories connecting you to life in Australia and Kurdish-speaking Australians.
Innovative approaches for addressing the challenges of language as the only identity tool Kurds have.
Get the latest with our exclusive in-language podcasts on your favourite podcast apps.

Watch on SBS
SBS World News

SBS World News

Take a global view with Australia's most comprehensive world news service
ێشکەوتنی نوێی کۆڤید-19: 'نیگەرانییەکی زۆر': سزای دارایی قورستر و قەدەغەی توندتر بۆ نیو ساوس وایڵس | SBS Kurdish