ێشکەوتنی نوێی کۆڤید-19: چوار ملیۆن دانشووی ڤیکتۆریا بە تەواوی ڤاکسین کراون، ن.س.و. ڕێدەدا بە وەرزشی کۆمەڵگا

ئەمانە دوا پێشکەوتنەکانن سەبارەت بە ڤیروسی کۆرۆنا لە ئوسترالیا بۆ 10/2021/ 23

NSW Premier Dominic Perrottet has announced a $25m boost for community sport

NSW Premier Dominic Perrottet has announced a $25m boost for community sport. Source: AAP

  • چوار ملیون خەڵکی ڤیکتۆریا ئێستا بە تەواوی ڤاکسین کراون
  • سەرۆکی حکومەتی NSW رایگەیاند کە کەمبوونی دەست کارکەر و بەهرە 'ئاستەنگیەکی' زۆرە
  • هێڵی ئاسمانی Qantas دەلێت کە فرۆشتنی پلیتی گەشتی نێودەوڵەتی لە پلیتی ناوخۆ زیاترە

 

ڤیکتۆریا
ڤیکتۆریا 1,750 توشبووی تۆمار کرد و نۆ کەس گیانیان لە دەست دا، لە کاتێکدا دانشتوانی ئەو هەرێمە یەکەم کۆتایی هەفتەیان بە سەر دەبەن لە پاش کۆتایی هێنانی قەدەخەکان.

لە 770 نەخۆش لە نەخۆشخانە، 144یان لە ژێر چاودێری چڕ دان و 90 لە سەر ئامێری هەناسە دانن.

دەسەڵاتداران ئاگەدار دەکەنەوە کە ژمارەی توشبووان بو هەیە بە شێوەیەکی نەبینراو بەرزەوەبێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا.

جەرۆن ویمەر کۆماندۆی COVID-19، دەڵێت بە هۆی ئەوەی کە چوار ملیون کەس بە تەواوی ڤاکسین کراون، هەرێمەکە لە پێگەیەکی بەهێزدایە بۆ شلکردنەوەی قەدەغەکان. 

نزیکترین ناوەندی ڤاکسین کردن لێرە ببینەوە

نیو ساوس وایڵس
نیو ساوو وایلس 332 توشبووی لۆکاڵی تۆمار کرد، و دوو کەس گیانیان لە دەست دا.

شەی هەینی دەسەڵاتداران رایانگەیاند کە ژمارەیەک لە خوێندگاکان داخراون و خاوێنکردنەوی قووڵ بە رێوەیە. 

سەرۆکی حکومەت دۆمینیک پێرۆتەێ تیشکی کردە سەر کەمبوونی دەست کارکەر لە ناوچەکانی هەرێمەکە بەتایبەتی لە کەرتی میوانداری. گوتی کە بازرگانی بە رێژەی 200 لە سەددا بەرزەو بووە و کارمەندان بەرێژەی 50 لە سەد دابەزیوە. 

هەرێمەکە پاکێژێکی 25$ ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند بۆ وورووژاندەوەی وەرزشی کۆمەڵگا. 

24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا
  • ئەلەن جۆیس بەرێوبەری گشتی Qantas دەڵیت هێڵە ئاسمانێکە داواکاریەکی مەزنی بینیوە بۆ پلیتی گەشتی نیودەوڵەتی.
  • ACT ئەمرۆ24 توشبووی تۆمار کرد.  
کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک

کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.

بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی ئێرە بکە هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری Smart Traveller نوێژەن دەکرێنەوە.


 هەواڵ و زانیاری بە زیاتر لە 60 زمان لە سەر sbs.com.au/coronavirus


سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو: 


  کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان


NSW 
ACT 

زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان:

NSW 
ACT 

Share

Published

Updated


Share this with family and friends


Follow SBS Kurdish

Download our apps
SBS Audio
SBS On Demand

Listen to our podcasts
Independent news and stories connecting you to life in Australia and Kurdish-speaking Australians.
Innovative approaches for addressing the challenges of language as the only identity tool Kurds have.
Get the latest with our exclusive in-language podcasts on your favourite podcast apps.

Watch on SBS
SBS World News

SBS World News

Take a global view with Australia's most comprehensive world news service
ێشکەوتنی نوێی کۆڤید-19: چوار ملیۆن دانشووی ڤیکتۆریا بە تەواوی ڤاکسین کراون، ن.س.و. ڕێدەدا بە وەرزشی کۆمەڵگا | SBS Kurdish