- لە سەران سەری ناوچەکانی دێهاتەکانی NSW، نەشی ڤیروس بینراوەتەوە لە ناو ئاوەرۆ دا، لە ئەو ناوچانەی کە توشبووی تێدا تۆمار نکراوە.
- لە ئێستا دا ڤیکتۆریا 7611 کەیسی چالاکی هەیە.
- ACT ئەمرۆ 32 توشبووی تۆمار کرد.
نیو ساوس وایڵس
NSW ئەمرۆ 1,007 توشبووی لۆکاڵی تۆمار کرد، کە 522 لە رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای سدنی-یە وە بوون. یازدە کەس گیانیان لە دەست دا، کە کۆژمارەی مردووان ئیستا گەیشتە 288 لە ئەم شەپۆلەی ئیستا دا و 344 لە دەستپیکی پەتاکەوە.
بەشی ڤیروسەکە لە ناو ئاوەرۆدا دەستنیشان کراوە لە ناوچەی تامۆرس، دێرتۆن و بالرانالد لە رۆژئاوای NSW، ئۆبرۆن و دەنگۆگ، و ئیدن.
لێرە دەتوانیت کات بگریتەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.
ڤیکتۆریا
ڤیکتۆریا 847 توشبووی لۆکاڵی تۆمار کرد، کە 79 لە سەدیان تەمەنیان لە ژێر50 ساڵانن. یەک کەس گیانی لە دەست دا.
خەڵکی مەلبۆرن تۆزێک زیاتر چاوەروان دەبن بۆ ئەوەی قەدەغەکان شل بکرێنەوە، لە کاتێک دا کە باوەر دەکرێت ڤیکتۆریا ئامانجی نەخشە رێگای دارێژراو بەدی نەهێنێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دا. هەرێمەکە 3.7 لە سەد کەمیهێناوە بۆ بەدی هینانی 80 لە سەد لە وەرگردتنی یەکەم ژەمی ڤاکسین بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە ژێر16 ساڵانن.
دەسەڵاتداران هەموو کەسن هاندەدەن بۆ ئەوەی لە ماڵەوە بمێننە وە بۆ یارێکانی خولی کۆتایی AFL.
نزیکترین ناوەندی ڤاکسین کردن لێرە ببینەوە.
24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا
- کوینزلاند یەک توشبوو تۆمار دەکات کە لە کارانتینا دایە لە ماڵەوە، و پەیوەست کراوە بە گرووپی سەنیبانکە وە، ئیستا زیاترلە 2,000 کەس لە کارانتینا دان لە ماڵەوە.
کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.
NSW Travel & transport and Quarantine
VIC Travel permit, Overseas travellers and Quarantine
ACT Transport and Quarantine
NT Travel and Quarantine
QLD Travel and Quarantine
SA Travel and Quarantine
TAS Travel and Quarantine
WA Travel and Quarantine
بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی ئێرە بکە هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری Smart Traveller نوێژەن دەکرێنەوە.
هەواڵ و زانیاری بە زیاتر لە 60 زمان لە سەر sbs.com.au/coronavirus
- رێنمایی پەیوەست بۆ هەرێمەکان و ناوچەکان: NSW, Victoria, Queensland, Western Australia, South Australia, Northern Territory, ACT, Tasmania.
- زنیاری دەربارە کۆڤید-19 بە زمانی تۆ .
سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو:
COVID-19 Vaccination Glossary
Appointment Reminder Tool
کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان
زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان:

