هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئوسترالیا كاریان له ده‌ست داوه به هۆی كاریگه‌ری ڤیروسی كۆرۆناوه، بۆ هه‌نێك كه‌س كاره‌كانیان له ماڵه‌وه به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.
سته‌فانی بار كه كارده‌كات له بۆاری ستراتیژی بازار، ئێستا له ماڵه‌وه كاره‌كانی به‌رێوه ده‌بات.
"له‌پێشاندا له ماڵه‌وه كارم كردوه، و ژووری ئۆفیسی تایبه‌تم هه‌یه،" ئه‌و به س ب س-ی راگه‌یاند.
"و ئێستا كه به به‌رده‌وامی له ماڵه‌وه كارده‌كه‌م، هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌م جار و بار پێویست به ئۆفیسیی ماڵه‌وه هه‌یه، یاریده‌ر ده‌بێت اه‌گه‌ر بتوانین به‌شێك له باج داشكێنین بۆ ئۆفیسی ماڵه‌وه‌مان."
چی ده‌توانی وه‌بگریته‌وه له باج؟
به ملیۆنان كارمه‌ند ئه‌ستا ده‌توانن 80 سه‌نت له كاتژمێرێك دا داشكانن وه‌ربگرن له باج بۆهه‌ر كاتژمێرێك كه له ماڵه‌وه كار ده‌كه‌ن له كاتی قه‌یرانی COVID-19 دا، به‌ڵام جۆره‌كانی پێشوو هه‌ر وه‌ها كارده‌كه‌ن.
باجده‌ران ده‌توانن داوای گه‌رانه‌وه‌ی باج بكه‌ن بۆ به‌شێك له هه‌موو ئه‌و تێچوونانه‌ی كه ده‌یده‌ن به هۆی كاركردن له ماڵه‌وه و بۆ به‌رێوه‌بردنی كار له ماڵه‌وه، و له سه‌ر بنه‌مایه‌كی گوونجاو بیانژمێرن.
ئه‌و 80 سه‌نت له كاتژمێرێك دا داشكانن بۆ تێجونی زیادی دیكه یه، به‌ڵام هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له ژێر شێوازی پێشوو كه رێژه‌ی 52 سه‌نته له كاتژمێرك دا بۆ به‌كارهينانی هیته‌ر(سۆپا)، ساردكه‌ره‌وه (ئێركۆندیشن)، رۆناكی\چرا و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی مۆبیلیاكانی (كه‌لوپه‌ل) ئۆفیس.
ئۆفیسی باج رێگایه‌كی كورتكراوه‌ی هه‌یه كه هه‌روه‌ها بریتی ده‌بێت له تێچوونی هێڵی ئینته‌رنێت، خاوێنكردنه‌وه، پێداویستی نووسینه‌مانی، تێچۆنی ته‌له‌فۆن و تێچوونه‌كانی دیكه.
ڵه چ بروارێكه‌وه ئه‌و رێسایانه ده‌ست پێده‌كاتن؟
كارن فه‌وت یاری ده‌ری كۆمیسه‌ری ئۆفیسی باجی ئوسترالیا ده‌ڵێت كه رێگا كوورت كراوه‌كه له 1ی مارچی (مانگی سێ) 2020 وه ده‌ستپێ ده‌كات هه‌تاكوو كۆتایی ساڵی دارایی.
ئه‌و گووتی "ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاسانكاری بكه‌ین بۆ خه‌ڵكی."
" ئه‌مه، بۆ ئێمه، سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه نیه كه له ماڵه‌وه كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه رووداوێكی له پێشدا نه‌بینراوه بۆ ئه‌م وڵاته، بۆ یه ده‌مانه‌وێت وڵامی ئه‌وه بده‌ینه‌وه."
مایكڵ سوكار، یاریده‌ری گه‌نجینوان، به ئه‌م رێسایانه‌ی به‌ج ده‌ڵێی، "رێكخستنی كاتی" به‌ڵام به‌رێز فه‌وت ناڵێت كه ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێسایانه نییه هه‌تاكوو ساڵی دارای داهاتوو، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فه‌ده‌راڵ به‌رده‌وامبێت له هاندانی خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌و كاربكه‌ن بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی COVID-19.
https://www.sbs.com.au/labsembeds/covid-dashboard/index.html
كێ ده‌توانێت داوای داشكاننی باج بكات؟
ئۆفیسی باج ده‌ڵێت كارمه‌ندان ناتوانن داوای داشكان بكه‌ن بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه خاوه‌ن كاره‌كان ته‌رخانییان كردوون، یان ئه‌و كه‌لهوپه‌لانه‌ی كه پاره‌كانیان دراوه له لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانه‌وه.
"هه‌ر بۆئه ناتوانی داواكاری بكه‌ی بۆ شتی وه‌كوو چای و قاوه، گه‌ر چی خاوه‌ن كاره‌كه‌ت ئه‌وی ته‌رخان ده‌كرد بۆت له جی كار، هه‌روه‌ها نا‌توانیت داوای داشكانی باج بكه‌ی بۆ تێچوونی په‌روه‌ده‌ی مینداڵه‌كانت،" به‌رێز فه‌وت رایگه‌یاند.
"نا‌توانیت داوای داشكانی باج بكه‌یت بۆ بۆ ئه‌و شتانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیان نییه به داهاته‌ی كاره‌وه."
ئایه ئه‌م یاسایانه بۆیان هه‌یه بۆ هه‌میشه‌یی بمێنێته‌وه؟
رێكخراوه‌ی ژمێریاری CPA Australia ده‌لێت كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و رێسایانه بۆ هه‌میشه‌یی بمێنێت.
پۆڵ دره‌م به‌رێوبه‌ری گشتی بۆ كار‌و باری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ڵێت كه هه‌تاكوو پێش مانگی 3 ئه‌وكارمه‌ندانه‌ی كه له ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن ده‌بێت شێوازی 52 سه‌نت له كاتژمێر به‌كار بهێنن.
"له یه‌كی مانگی جوولای (7)ی پاره‌كه‌وه هه‌تاكوو یه‌كی مارچ (3)ی ئه‌م ساڵ، ده‌بت رێسا كۆنه‌كان به‌كار بێن،" ئه‌و رایگه‌یاند.
به‌ڵام گووتی خه‌ڵكێكی زۆر بۆ یه‌كه‌م جاره له ماڵه‌وه كار ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌م ئاسانكاریانه پێویسته.
"له بۆاری پاره‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك 40 كاتژمێر له هه‌فته‌یه‌ك دا به رێژه‌ی 80 سه‌نت له كاتژمێرك دا ته‌نیا 32$ ده‌كات له هه‌فته‌یه‌ك دا، یان 512$ بۆ یه‌ك كه‌س له نێوان ئێستا و كۆتایی ساڵی دارای، ئه‌مه‌یش پاره‌یه‌كی زۆر نییه،" ئه‌و ده‌ڵێت.
به‌رێز بار ده‌ڵێت وادێاره ئسانكاریه‌كان یاریده‌رده‌بێت، به‌ڵام بۆین هه‌یه اسان نه‌بێت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه هه‌رر له پێشاندا له ماڵه‌وه كاریان ده‌كرد.
"به‌ڵام له كۆتایی دا، كه‌مێك پاره ده‌گه‌رێته وه بۆ خه‌ڵكی، هه‌ربۆیه هیوادارم كه باشبێت بۆ هه‌موو كه‌س."
چۆن ده‌توانی داواكاری پێشكه‌ش بكه‌یت؟
هه‌موو كه‌سێك كه له ماڵه‌وه كاربكات ده‌بێت به‌ڵگه‌ی تێچوونه‌كان راگرن.
داواكاران ده‌توانن داواكاریكانی باجیان له 1ی جووڵایه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن هه‌تاكوو ئۆكتۆبه‌ر به‌ری ئینته‌رنێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت 'COVID-hourly rate' تێبینی بكه‌ن.
له ئوسترلیا خه‌ڵكی ده‌بێت 1.5مه‌تر له كه‌سێكی دیكه‌وه دووربن، و كۆبوونه‌وه سنووردار كراوه بۆ ته‌نیا 2 كه‌س ته‌نیا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی یه‌ك بنه‌ماڵه‌بن.
ئه‌گه‌ر پێتوایه كه تووشبووی ڤیروسی كۆرۆنای ته‌له‌فۆن بكه بۆ دكتۆر، سه‌ردانی مه‌كه، یان په‌یوه‌ندی بكه به هێڵی زانیاری ڤیروسی كۆرۆنا 1800020080. ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هه‌نه‌سه‌دانت هه‌یه ته‌له‌فۆن بكه بۆ 000.
SBS پابه‌نده بۆ ته‌رخانكردنی زانیاری بۆ كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به ڤیروسی كۆرۆنا. بۆ دواترین زانیاری به 63 زمان سه‌ردانی sbs.com.au/coronavirus بكه.