Census چییە؟
لە ئوسترالیا، سەرژمێری نشتمانی هەموو پێنج ساڵێک بەرێوە دەچێت.
بە فەرمی پيدەگوترێت Census of Population and Housing، کۆ کردنەوەی ئەم ئامارانە دەربارەی خەڵکی ئوسترالیا یە و ئەو گۆڕانکاریانە روو دەدات لە کاتی سەرژمێری ڕابردووەوە.
خاڵە سەرەکییەکان:
- شەوی سەرژمێری 10ی مانگی 8 (August) 2021-ە.
- بەشداری کردن لە Census بە ناچارییە، گەر پڕی نەکەیتەوە بۆی هەیە سزای درایی قورس بدرێت
- پاش خراپ بوونی ماڵپەری سەرژمێری لە 2016- ئێستا ABS سیستەمێکی نوێی بەهێزی دروستوکردووە.
چین ئە پرسیارانەی دەکرێن
فۆرمی Census-سەرژمێری 60 پرسیاری سەرەکی تێدایە، وەک تەمەن و ڕەگەز، کار و بارودۆخی هاوسەرگیری...
هەروەها پرسیاری تێدایە سەبارەت بە زمان، کولتور، پێشینەی یان ڕەگەزی نەتەوەیی.

شەوی Census
بیرۆی ستاتیستیکی ئوسترالی (ABS) رۆژی 10/08/2021 وەک شەوی سەرژمێرد دەست نیشان کردووە.
بۆچی دەکرێت؟
سەرژمێری 2021 داتا یان زانیاری کۆدەکاتەوە دەربارەی 25 ملیۆن کەس و 10 ملیۆن ماڵ لە ئوسترالیا.
ئەم زانیاریانە بکاردێن بۆ بڕیاری زۆر گرنگ لە لایەن حکومەتی ئوسترالیا وەدەربارەی تەندروست، هاتوچۆ. پرەوەردە، و ژێرخانە. ئەم زانیاریانە هەروەها لە لایەن بزنزەکانەوە بەکار دێن بۆ بریاردان لە سەر تەرخاندنی خزمەت گووزاری بۆ کۆمەڵگا.

کێ دەبێت بەشداری بکات؟
پڕکردنەوەی فۆرمی سەرژميری بە ناچارییە/بە زۆرەملێیە لە ئوسترالیا هەر وەکوو دەنگدان لە هەڵبژاتنەکان. تەنیا جیاوازی ئەوەیە کە هەموو کەس دەبێت بەشداری دەکات لە سەرژمێر بەدەر لە باروودۆخی ڤیزاو هاووڵاتی بوون.
ئەگەر لە ئوسترالیا دەخەویت لە شەوی Census دەبێت فۆرمی سەرژمێری پڕبکەیتەوە بە پێی یاسای سەرژمێری و ستاتیستیکی ساڵی 1905. هیچ پەیوەندی نییە بە بارودۆصی هاووڵاتی بوونەوە
کریس لیبرەری بەرێوبەری گشتی سەرژمیری دەڵیت.

داتاکان چەن پارێزراون؟
ABS ماڵپەڕی سەرژمێری کێشایەوە پاش ئەوەی کە هێرش کرایە سەری لە لایەن هاکەرەوە لە 2016.
کۆمیتەی سەنەت بڕیاری دا کە کارێکی باشیان کرد بۆ پاراستنی زانیاری تاینەتی خەڵکی ئسترالیا. بڵام ڕایانگەیاند کە کاری باشیان نەکردنوو بۆ ڕێگری لە ئەوجۆرە هێرشە .
ئێستا سیستەمێکی تەکنۆلۆژی زۆر پيشکەوتوو بەکاردەهێنن. کە بەرێز لیبرەری دەڵێت ئەوزانیاریانە شاراوەو پارێزراون هەرلە ئەوکاتەوەی کۆمپیوتەری تۆ بەجێدەگێڵێت.
