ئاهه‌نگه‌كانی سه‌رى ساڵ جیاواز ده‌بێت ئه‌م ساڵ. چی ده‌توانی یان ناتوانی بكه‌یت له‌ سیدنی و له‌ سه‌ران سه‌ری ئوسترالیا

له‌ كاتێك دا كه‌ گروپی تووشبوانی كۆڤید-19 له‌ نۆرثره‌ن بیچسی سیدنی مه‌زنتر ده‌بێت، وئێستا گرووپێكی نوێ له‌ گه‌ڕه‌كی كرۆیدن ده‌ستنیشان كراوه‌، قه‌ده‌غه‌كان بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له‌ سه‌ران سه‌ری ئوسترالیا به‌م جۆره‌ ده‌بێت.

The midnight fireworks seen from Mrs Macquarie's Chair during New Year's Eve celebrations in Sydney, 31 December, 2019.

The midnight fireworks seen from Mrs Macquarie's Chair during New Year's Eve celebrations in Sydney, 31 December, 2019. Source: AAP

قه‌ده‌غه‌كانی ڤیروسی كۆرۆنا پلانی خه‌ڵكی ئوسترالیای گۆری بۆ به‌خێرهاتن له‌ ساڵی 2021 به‌ شێوازی ئاسایی.

له‌ كاتێك دا كه‌ ژماره‌ی تووشبوان له‌ هه‌ڵكێشان دایه‌ له‌ NSW، ده‌سه‌ڵاتداران خه‌ڵكی هانده‌دن بۆ ئه‌وه‌ی تێست\داقیكردنه‌وه‌ بكه‌ن بۆ كۆڤید-19 له‌ نزیكترین كلینیكك ێه‌گه‌ر هچ نیشانه‌یه‌كی ڤیروسه‌كه‌یان هه‌یه‌.  
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌ رێپێدراوه‌ یان قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ ئه‌م سه‌ری ساڵه‌ دا له‌ ژێر رێنمایه‌كانی دووپاێزی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئوسترالیا.

نۆرثره‌ن بیچس (Northern Beaches)

توندترین قه‌ده‌غه‌كانی ڤیروسی كۆرۆنا جیگیره‌ له‌ ناوچه‌ی نۆرثره‌ن بیچس له‌ سیدنی، كه‌ ناوجه‌رگه‌ی زۆربوونی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤیروسی كۆرۆنایه‌. 

ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ ناوچه‌ی نۆتثره‌ن بیچس ده‌ژین له‌ سیدنی له‌ژێر فه‌رمانی مان-له‌-ماڵه‌وه‌ دان هه‌تاكوو 09/01/2021, به‌ڵام دانشتووان ده‌توانن میوان داری بكه‌ن له‌  5 كه‌س (بریتی له‌ منداڵان) له‌ ماڵه‌كانیان بۆ ئێواره‌ی سه‌ری ساڵ، كه‌ ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌مان ناوچه‌بن.
ئه‌وانه‌ی له‌ باشوری ناوچه‌ی نۆثره‌ن بیچس ده‌ژین هه‌روه‌ها ده‌توانن میوانداری له‌ 5 كه‌س بكه‌ن (بریتی له‌ منداڵان) بۆ ماڵه‌كانیان و ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌مان ناوچه‌ بن، و ناتوانن خه‌ڵكی ناوچه‌كانی سیدنی مه‌زن بانگێشت بكه‌ن.

سیدنی مه‌زن (Greater Sydney)

گلادس به‌ره‌جیكلیان سه‌رۆكی هه‌رێمی NSWقه‌ده‌غه‌ تونده‌كانی راگه‌یاند بۆ ئه‌واره‌ی سه‌ری ساڵ بۆ ناوچه‌ی سیدنی مه‌زن له‌ پرێس كۆنفه‌رانسێك دا رۆژی چوارشه‌ممه‌ پاش ئه‌وه‌ی 18 توشبووی نوێ تۆمار كران له‌ ناو كۆمه‌ڵگل له‌ 24 كاتژمێر دا له‌ 8ی ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ وه‌.

له‌ نیوه‌شه‌وی رۆژی چوارشه‌ممه‌ بۆ سه‌ر پێنجشه‌ممه‌، كۆبونه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كان له‌ ناوچه‌كانی سیدنی مه‌زن سنووردار ده‌كرێت بۆ ته‌نیا پێنچ میوان.

"هه‌موو ماڵه‌كان له‌ سیدنی مه‌زن، بریتی له‌ وولوونگۆنگ، سه‌نترال كۆست، و نه‌یپیان و بلووماونتێنس، هه‌روه‌ها باشوری نۆرثره‌ن بیچس، ته‌نیا بویان هه‌یه‌ میواندای له‌ پێنج كه‌س بكه‌ن له‌ هه‌ر ماڵێك دا بۆ ێێواره‌ی سه‌ری ساڵ." به‌رێز نه‌ره‌جیكلیان گوتی.

كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ سنوورداركراوه‌ بۆ 30 كه‌س، له‌ 50 كه‌سه‌وه‌.

The changes are until "further notice".
 زۆرتر ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كان و جێگای تووشبوان سه‌ردانی ماڵپه‌ری ته‌ندروستی نیو ساوث وایلس بكه‌ی NSW Health .

ڤیكتۆریا (Victoria)

پاش تێپه‌ركردنی درێژترین قه‌ده‌غه‌كانی هاتووچۆ له‌ ئوسترالیا له‌ ئه‌م ساڵه‌ دا، خه‌ڵكی ڤیكتۆریا ئێواره‌ی سه‌ری ساڵێكی ئارامتر به‌رێوه‌ ده‌به‌ن، پاش ئه‌وه‌ی 60 رۆژیان تێپه‌ر كر به‌بێ تۆمار كردنی هیچ تووشبوویه‌ك له‌ ناو كۆمه‌ڵگا.

كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناو ماڵه‌كان هه‌تاكوو 30كه‌س ێپێدراوه‌، و له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌تاكوو 100 كه‌س.

باڕه‌كان، رێستۆران و جێی دیكه‌ی وه‌كوو یانه‌كانی شه‌وان كراوه‌ن، به‌ڵام ژماره‌ی كریاران سنوورداركراوه‌.

یاری ئاگرینی ساڵه‌نه‌ی ناو شاری مێلبۆرن له‌ سه‌ر رووباری یارا، به‌رێوه‌ناچێت، و ده‌سه‌ڵتدارانی هه‌رێم خه‌ڵكی هانده‌ده‌ن كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌ وه‌، و دوور له‌ ناوه‌ندی شاری مێلبۆرن، وده‌ڵێن ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی جێیان گردۆته‌ ده‌توانن بچنه‌ ناو شار.

New Year's Eve fireworks over the Yarra river and Melbourne at midnight, Wednesday, Jan. 1, 2014. (AAP Image/David Crosling) NO ARCHIVING
آتش‌بازی شب سال نو بر فراز دریای یارا در ملبورن Source: AAP

كوینزلاند (Queensland)

له‌ كوینزلاند، كه‌ هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی درێژ خایانه‌ هیچ تووشبوویه‌كیان تۆمار نه‌كردوه‌ له‌ ناوكۆمه‌ڵگا، ده‌تونن هه‌تاكوو 50 كه‌س له‌ یه‌ك ماڵدا كۆببنه‌وه‌.

هه‌تاكوو 100 ده‌توانن له‌ ده‌ره‌وه‌ كۆببنه‌وه‌.

باشوری ئوسترالیا (South Australia)

له‌ باشوری ئوسترالیا كۆبوونه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌تاكوو 50 كه‌س رێپێدراوه‌، به‌ رێسای یه‌ك كه‌س له‌ دوو مه‌تری چوارگۆشه‌دا.

هه‌تاكوو 200 كه‌س ده‌توانن له‌ بۆنه‌ی تایبه‌ت وه‌ك هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ كۆببنه‌ وه‌، به‌ پێی هه‌مان رێسای مه‌تری چوارگۆشه‌.

رۆژئاوای ئوسترالیا (Western Australia)

له‌ رۆژئاوای ئوسترالیا سنوورداری نییه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، به‌ڵام ده‌بێت رێسای یه‌ك كه‌س له‌ دوو مه‌رتری چوارگۆشه‌دا په‌سه‌ند بكرێت.       

تاسمانیا (Tasmania)

له‌ تاسمانیا هه‌مان رێسای یه‌ك كه‌س له‌ دوو مه‌تری چوارگۆشه‌دا هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نیا هه‌تاكوو 250 كه‌س ده‌توانن له‌ یه‌كجگه‌ دا ئاماده‌بن، له‌ جێی داخراو.

هه‌تاكوو 1,000 كه‌س ده‌توانن له‌ ده‌ره‌وه‌\جێی كراوه‌ كۆببنه‌وه‌.

ناوچه‌ی به‌كوور و ناچه‌ی پایته‌ختی ئوسترالیا (Northern Territory and ACT)

سنوورداری نییه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی باكوور، به‌ڵام خه‌ڵكی ئامۆژگاری ده‌كرێن كه‌ 1.5 مه‌تر دووری بپارێزن له‌ كه‌سانی دیكه‌وه‌، به‌تابه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیان ناژین.

له‌ ناوچه‌ی پایته‌ختی ئوسترالیا سنوورداری نییه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌. كۆبوونه‌وه‌ له‌ جێی كراوه‌ له‌ كانبێرای پایته‌خت سنووردار كراوه‌ بۆ 500 كه‌س و رێسای یه‌ك كه‌س له‌ دوومه‌تری چوارگۆشه‌دا ده‌بێت چاودێری بكرێت.

 

-خه‌ڵكی له‌ ئوسترالیا ده‌بێت به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 1.5مه‌تر دور راوه‌ستن له‌ كه‌سانی دیكه‌وه‌. ته‌ماشای رێنماێكانی هه‌رێمه‌كه‌ت بكه‌ سه‌باره‌ت به‌ گردبّنه‌وه‌. 


-ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست به‌ نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون ده‌كه‌یت، له‌ ماڵ بمێنه‌ له‌گه‌ل ته‌له‌فۆن بكه‌ بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ رێكخیستینی تاقیكیردنه‌وه‌، یان په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ هێڵی یارمه‌نتی ڤیروسی كۆرۆنا له‌ سه‌ر 1800020080. 

-SBS پابه‌نده‌ به‌ گه‌یاندنی زانییاری بۆ كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به‌ دوارترین پێشكه‌وتنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ COVID-19. هه‌واڵ و زانییار به‌ 63 زمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ سه‌ر sbs.com.au/coronavirus.

تكایه‌ ته‌ماشای ئم رێنمایانه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ و ناچه‌یه‌ی لێی ده‌ژیت:  NSW, VictoriaQueenslandWestern AustraliaSouth AustraliaNorthern TerritoryACTTasmania.  


Share

Published

Updated

By Jarni Blakkarly

Share this with family and friends


Follow SBS Kurdish

Download our apps
SBS Audio
SBS On Demand

Listen to our podcasts
Independent news and stories connecting you to life in Australia and Kurdish-speaking Australians.
Innovative approaches for addressing the challenges of language as the only identity tool Kurds have.
Get the latest with our exclusive in-language podcasts on your favourite podcast apps.

Watch on SBS
SBS World News

SBS World News

Take a global view with Australia's most comprehensive world news service
ئاهه‌نگه‌كانی سه‌رى ساڵ جیاواز ده‌بێت ئه‌م ساڵ. چی ده‌توانی یان ناتوانی بكه‌یت له‌ سیدنی و له‌ سه‌ران سه‌ری ئوسترالیا | SBS Kurdish