ئێمه، له كۆنگره‌ی ده‌ستووری نیشتمانی 2017 كۆبوینه‌وه، له هه‌موو خاڵێكی ژێر ئاسمانی باشووره‌وه هاتووین، بۆ راگه‌یاندنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه له دڵه‌وه: هۆزه‌كانی ئه‌بۆرجینی و دوورگه‌كانی ته‌نگاوی تۆره‌س، یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه سه‌روه‌ره‌كانی كشوه‌ری ئوسترالیا و دوورگه‌كانی ده‌ورووبه‌ری بوون، و خاوه‌نی بوون له‌ژێر یاسا و كه‌له‌پووری خۆمان. باپیرانمان ئه‌مه‌یان كرد، له‌سه‌ر زانسته‌كانی كولتورمان، له دروستبوونه وه، له سه‌ر بنه‌مایی یاسای هاوبه‌ش له 'كاتی دێرین'-ه‌وه، به پێ زانستی 60,000 ساڵ پێش ئێستا. ئه‌م سه‌روه‌رییه بیرۆكه‌یه‌كی روحییه: په‌یوه‌ندییه پێشووییه‌كان له نێوان خاك، یان 'سوروشتی دایك'، و خه‌ڵكانی ئه‌بۆرجینی و دوورگه‌كانی ته‌نگاوی تۆره‌س، كه له و‌ێوه له دایكبوونه، په‌یوه‌ست ماونه‌ته‌وه پێی، و ده‌بێت رۆژێك بۆی بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كبگرینه‌وه له‌گه‌ڵ باپیرانمان، ئه‌م په‌یوه‌ندیه بناغه‌ی خاوه‌نداری خاكه‌كه‌یه، یان له ئه‌و باشتر، سه‌روه‌رییه. ئه‌مه هه‌رگیز كۆتایی نه‌هاتووه یان نه‌كوژاوه‌ته‌وه، و هاوشان بووه له گه‌ڵ تاج [ده‌سه‌ڵاتی شاهانشاهی]. جۆرێكیتر چۆن ده‌بێت؟ كه ئه‌و خاڵكه‌ی خاوه‌نی خاكێكن بۆ شه‌ست هه‌زار ساڵ، و ئه‌م په‌یوه‌ندیه پیرۆزه له دووسه‌د ساڵی رابردوودا نامێنێت له مێژووی جیهان دا؟ به گۆڕانكاری سه‌ره‌كی له ده‌ستوور دا، و ریفۆرمی بنچینه‌یی، ئێمه باوه‌رده‌كه‌ین كه ئه‌م سه‌روه‌رییه دێرینه ده‌توانێت بدره‌وشێته‌وه وه‌ك دربڕینێكی پوختتر بۆ نه‌ته‌وه‌گه‌ری ئوسترالیا. له هاورێژه‌یدا، ئێمه له هه‌موو میله‌تێك زیاتر زندانی ده‌كرێن له سه‌ر ئاستی جیهان دا. ئێمه به زگماكی خه‌ڵكێكی تاوانكار نین. منداڵه‌كانمان دوور ده‌كرێنه‌وه له بنه‌ماڵه‌كانیان به رێژه‌یه‌كی نه‌بینراو. ئه‌مه هه‌رگیز به هۆی ئه‌وه وه نییه كه خۆشه‌ویستیمان نییه بۆیان. لاوه‌كانمان له زندانه‌كاندا ده‌چه‌وسێنه‌وه به‌ژماریه‌كی هه‌ره زۆر. ده‌بێت ئه‌وان هیوامانبن بۆ پاشه‌رۆژ. ئه‌م قه‌بارانه‌ی قه‌یرانه‌كه‌مان، به ئاشكرایی پێكهاته‌ی سروشتی كێشه‌كه‌مان شیده‌كاته‌وه. ئه‌مه ئازاری بێ هێزیمانه. ئێمه ریفۆرمی ده‌ستووری ده‌خوازین بۆ به‌هێزكردنی گه‌له‌كه‌مان و وه‌گرتنه‌وه‌ی پێگه‌ی شایسته‌ی خۆمان له وڵاته‌كه‌مان. ئه‌وكاته‌ی كه هێزمان هه‌بێت له سه‌ر چاره‌نووسی خۆمان منداڵه‌كانمان گه‌شه‌ده‌كه‌ن. ئه‌وان له دووجیهان دا رێده‌كه‌ن و كولتوره‌كه‌یان دیاریه‌ك ده‌بێت بۆ وڵاته‌كه‌یان. ئێمه داواده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنی ده‌نگی یه‌كه‌م نه‌ته‌وه‌كان بچێته ناهو ده‌ستووره وه. ماكاراتا لووتكه‌ی ئه‌ژێنداكه‌مانه: یه‌كبوونه‌وه پاش تێكوشین. ئاواتی ئێمه له خۆده‌گرێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی دادوه‌رانه و راستگۆیانه له گه‌ڵ خه‌ڵكی ئوسترالیا بۆ داهاتوویه‌كی باشتر بۆ منداڵه‌كانمان له سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و چاره‌نووسی-خۆیی. ئێمه داوا ده‌كه‌ین له كۆمیسیۆنی ماكاراتابۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی رێكه‌وتن له نێوان حكومه‌ت و یه‌كه‌م نه‌ته‌وه‌كان و گوتنی راستی سه‌باره‌ت به مێژوومان. له 1967 ئێمه هه‌ژمار كراین، له 2017 ئێمه ده‌خوازین ببیسترێن. ئێمه ئه‌م بنكه‌یه به‌جێده‌هێڵین و ده‌ست ده‌كه‌ین به گه‌شتێك له سه‌ران سه‌ری ئه‌م وڵاته به‌رینه. ئێمه بانگێشتتان ده‌كه‌ین كه له گه‌ڵمان رێنكه‌ن له بزوتنه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئوسترالی به‌ره‌و پاشه‌رۆژێكی باشتر.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فەرمی بەیاننامەی ئوولوروو لە دڵەوە بکە: http://www.ulurustatement.org یان ئیمال بکە بۆ ناوەندی یاسای خەڵکانی رەسەن بکە لە زانکۆی UNSW لە ilc@unsw.edu.au.
ئەم کۆکراوەیەی پۆدکاستە بریتییە لە زیاتر لە 20 زمانی ئەبۆرجینی ( لە ناوچەی باکوورە وە -NorthernTerritory، و لە باکووری رۆژئاوای ئوسترالیا وە) و زۆرتریش دەبێت کە وەرگێڕان دەکرێت بۆ زمانەکانی دیکەی خەڵکانی یەکەم نەتەوە. ئەم کۆکراوەیە هەروەها بریتیە لە زیاتر لە 60 زمانی خەڵکانی کۆمەڵگا فرەکولتوریەکانی ئوسترالیا.